هێرشى حووسییەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەکانى سعودیە بەردەوامە

رێبوار حەمەوەیس 2 کاتژمێر پێش ئێستا
دیمەنێک لە هێرش و بۆردومانی چڕی حوسییەکان بۆسەر سعودیە فۆتۆ: AFP
دیمەنێک لە هێرش و بۆردومانی چڕی حوسییەکان بۆسەر سعودیە فۆتۆ: AFP

پووختەی هەواڵەکە

  • حووسییەکان ھێرشیانکردە سەر فڕۆکەخانەکانى دەمام و ڕیاز
  • حووسییەکان هۆشداریی دەدەن لە بەکارهێنانى فڕۆکەخانەکانى سعودیە

دەستەى فڕۆکەوانیى مەدەنیى سعودیە بڵاویکردەوە، لە بەردەوامى دەستدرێژییەکان بۆ سەر دامەزراوەکانى فڕۆکەوانیى مەدەنى لە وڵاتەکەیان، ئێوارەى ڕۆژى یەکشەممە فڕۆکەخانەى مەلیک فەهد لە شارى دەمام، ڕووبەڕووى هێرش بووەتەوە.


دەستەى فڕۆکەوانیى مەدەنیى سعودیە:

  • بە هەماهەنگى لەگەڵ لایەنە تایبەتمەندەکان، هەڵسەنگاندن بۆ زیانەکان و سەلامەتیى دامەزراوەکان دەکەن.
  • ڕۆژى شەممە، حووسییەکان هێرشیانکردە سەر فڕۆکەخانەى مەلیک خالیدى نێودەوڵەتى لە ڕیاز.
  • لە هێرشەکەدا کە بە گەورەترین هێرش دادەنرێت لە ماوەى 10 ساڵى ڕابردوودا، 13 کەس کوژران و سەدانى دیکەش بریندار بوون.

هەڕەشەی حووسییەکان

گرووپى ئەنساروڵاى حووسییەکان، لە ڕاگەیێنراوێکدا بەرپرسیارێتیى خۆى لە هێرشەکەى سەر فڕۆکەخانەى ڕیازى نێودەوڵەتى ڕاگەیاند. یەحیا سەریع، گوتەبێژى سەربازیی حووسییەکان ڕایگەیاند، لەماوەى 24 کاتژمێرى ڕابردوودا، چوار کردەوەى جۆرییان بە ژمارەیەک مووشەکى بالیستیکى و باڵدار و فڕۆکەى بێفڕۆکەوان کردووە.

ئاشکراشیکرد، لە هێرشەکاندا فڕۆکەخانەى ڕیاز بە سێ قۆناغ، فڕۆکەخانەى دەمام و دوو دامەزراوەى نەوتى سەر بە کۆمپانیاى ئارامکۆ کراونەتە ئامانج.

سەریع، جارێکى دیکە هۆشدارییان دایە کۆمپانیاکانى فڕۆکەوانى و کارمەندان و گەشتیاران لە بەکارهێنانى فڕۆکەخانەکان و ئاسمانى سعودیە، بەو پێیەى گۆڕەپانى کردەوە سەربازییەکانن، بەڵام مەککە و مەدەینەى بەدەرکردووە.

وڵاتان سەرکۆنەی هێرشەکان دەکەن

هاوکات، باڵیۆزخانەى هیندستان لە ڕیاز ڕایگەیاند، هاوڵاتییەکى وڵاتەکەى دواى برینداربوونى لە هێرشەکەى سەر فڕۆکەخانەى ڕیاز گیانى لەدەستداوە.

لەلایەکى دیکەشەوە، وەزارەتى ئابووریی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، وەزیرەکەیان کاترینا رایخە، بەهۆى هێرشەکانى سەر فڕۆکەخانەى ڕیاز، گیریخواردووە و ناچاربووە لەو وڵاتەدا بمێنێتەوە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

لە هێرشی حوسییەکان بۆ سەر سعودیە 12 کەس کوژران

رێبوار حەمەوەیس

2 کاتژمێر پێش ئێستا