لە هێرشی حووسییەکان بۆ سەر سعودیە 12 کەس کوژران
پووختەی هەواڵەکە
- لە هێرشی حووسییەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەی ڕیاز سەدان کەس برینداربوون
- هاوپەیمانیی سەربازیی سعودیە: حوسییەکان تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە
لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوو بۆ یەکەمجار یەکێک لە کوشندەترین هێرشەکان کرایە سەر خاکی سعودیە و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ڕیاز 12 کەس کوژران و بەسەدان کەسی دیکە برینداربوون، هاوپەیمانیی سعودیەش بەڵێنی وەڵامێکی تووند بە حووسییەکانی یەمەن دەدات.
زیانەکانی هێرشەکە
- بەگوێرەی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی سعودیە، 12 کەس کوژراون لەنێو ئەو کەسانەدا، چوار هاوڵاتی سعودی، دوو هاوڵاتی بەنگلادیشی، هاوڵاتییەکی ئەمریکی، میسڕی، ئوردنی، سووری، فەڵەستینی و سوودانیش هەبووە.
- هەر بەهۆی هێرشەکەوە 309 کەس برینداربوون و دۆخی تەندروستییان لە ئێستادا جێگر نییە،.
- کارەکانی فڕۆکەخانەکەی سعودیەش لە دوای هێرشەکە بەتەواوی هەڵپەسێردراوە و هەڵسەنگاندنی زیانەکانیش دەستی پێکردووە.
- هاوپەیمانیی سەربازیی سعودیە، بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی کردە ئەستۆی حووسییەکانی یەمەن و هێرشەکەی بە تاوانی تەواوەتیی جەنگ وەسف کرد.
عومرەکاران بەرکەوتوون
بەگوێرەی دوو سەرچاوەی دیکە کە قسەیان بۆ ئاژانسی فرانس پرێس کردووە، لە نێو ئەو کەسانەی برینداربوون ژمارەیەک کەس هەن ویستویانە بڕۆنە مەککە و ڕێوڕەسمی عومرە ئەنجامبدەن.
هەر لەسەر ڕووداوەکە، تورکی ئەل مالیکی، گوتەبێژی هاوپەیمانیی گشتی دەڵێت: "هێرشە ترسنۆکانەکەی حووسییە تیرۆریستەکان بووەتە هۆی کوشتن و برینداربوونی هاوڵاتییان و ستافی فڕۆکەخانەکەش، ئەمە بەتەواوی تاوانی جەنگە".
ئەم هێرشە بە کوشندەترین هێرش دادەنرێت بۆ سەر سعودیە ڕوویدابێت لە ساڵی 2015 وە تاوەکو ئێستا، ئەو کاتەش ئەندامێکی داعش بۆمبێکی خۆکوژی تەقاندەوە و بەهۆیەوە 21 کەسی لە مزگەوتێکی شیعەکان لەو وڵاتە کوشت.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
لوتکەی سێقۆڵی لە ڕیاز؛ سعودیە، تورکیا و پاکستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی حووسییەکان کۆدەبنەوە
نەتەوەيەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە هێرشی حووسييەکان لە يەمەن
48 خولەک پێش ئێستا