نەتەوەيەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە هێرشی حووسييەکان لە يەمەن

رۆزا حیسام 3 کاتژمێر پێش ئێستا
هانس گروندبێرگ نێردەی نەتەوەيەکگرتووەکان بۆ يەمەن
هانس گروندبێرگ نێردەی نەتەوەيەکگرتووەکان بۆ يەمەن

پووختەی هەواڵەکە:

  • نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانە لە هێرشی حوسییەکان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی یەمەن
  • نەتەوەيەکگرتووەکان: دەکرێت ئەم گرژييانە يەمەن ڕابکێشێتە شەڕی تەواوە
  • هۆشداری لە بەرپابوونی شەڕی تەواوەتی لەو وڵاتە

نێردەی تايبەتی نەتەوەيەکگرتووەکان بۆ يەمەن نيگەرانی قوڵی نيشاندا لە هێرشەکانی ئەمدواييەی حوسييەکان بۆسەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی يەمەن و هۆشداريدا لەوەی ئەم گرژييە دەکرێت وڵاتەکە ڕابکێشێتە شەڕێکی تەواوەوە.


وێرانکردنی بەندەرێک


هانس گروندبێرگ نێردەی نەتەوەيەکگرتووەکان بۆ يەمەن لە پۆستێکيدا لە تۆڕی کۆمەڵايەتی ئێکس ڕايگەياندووە، هێرشی حووسييەکان بۆسەر موخا بووەتە هۆی قوربانی مەدەنی و ژێرخانی شارەکەی لەناوبردووە لەناوياندا دامەزراوەکانی بەندەری شارەکە.


 داوای نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەمەن

  • داوای دانبەخۆداگرتن لە لایەنە ناکۆکەکان
  • گرتنەبەری ڕێشوێنی کەمکردنەوەی گرژییەکان
  • لە بۆردمانکردنی شاری موخایە یەمەن حەوت کەس کوژران


نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە لایەنەکان کرد خۆڕاگربن و لەگەڵ نووسینگەکەی کاربکەن لەسەر ڕێوشوێنی کۆنکرێتی بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و پاراستنی ئەو هێمنییەی کە لە دوای ئاگربەستی ساڵی 2022 بەدەستهاتووە.

دوێنێ حووسييەکان هێرشێکيان کردە سەر شاری موخای يەمەن و بەهۆيەوە حەوت کەس کوژران کە چوار کەسيان ئەندامی هێزە ئەمنييەکان بوون و چوار کەسيشيان سڤيل بوون، هەروەها زياتر لە 30 کەسيش برينداربوون.

ململانێی قۆڵی ناوخۆیی یەمەن


یەمەن لە کۆتاییەکانی ساڵی 2014ەوە لە ململانێی قوڵدايە، ئەوەش دوای ئەوەی حووسییەکان دەستیان بەسەر بەشێکی زۆری باکووری یەمەندا گرت، لەنێویاندا سەنعای پایتەخت ئەمەش وایکرد هاوپەیمانییەک بە سەرۆکایەتی سعودیە لە ساڵی 2015دا دەستوەردان بکات بۆ پشتیوانیکردن لە حکومەتی یەمەن کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دانپێدانراوە.

لە نیسانی 2022 ئاگربەست بە نێوەندگیری نەتەوە یەکگرتووەکان کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەو ساڵەدا بەبێ درێژکردنەوەی فەرمی کۆتایی هات، بەڵام ئاگربەستێکی سەر زارەکی تاوەکو ئەمساڵ بەردەوامبوو.

ئاماری گرژییەکانی مانگی تەمموزی ڕابردوو



لە مانگی تەمموزەوە گرژييەکانيان دەستيپێکردووەتەوە و بەگوێرەی ئامارەکان تاوەکو ئێستا 45 کەس لە يەمەن کوژراون.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

لە هێرشی حوسييەکاندا لە شارى مەئرەب 10 کەس کوژراون

یەمەن و سعودیە ڕووبەڕووی شەپۆلێک لە هێرشی حوسییەکان دەبنەوە

حووسییەکان فڕۆکەخانەی نەجران دەکەنە ئامانج و گەمارۆی کەشتییەکانی سعودیە دەدەن

رۆزا حیسام

3 کاتژمێر پێش ئێستا