لە هێرشی حوسييەکاندا لە شارى مەئرەب 10 کەس کوژراون

رۆزا حیسام 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ژمارەیەک لە چەکداری حوسییەکانی یەمەن لە سەنعا لە کاتی خۆپیشانداندا، فۆتۆ: AFP
ژمارەیەک لە چەکداری حوسییەکانی یەمەن لە سەنعا لە کاتی خۆپیشانداندا، فۆتۆ: AFP

پووختەی هەواڵەکە:

  • سوپای يەمەن وەڵامی هێرشەکەی حوسييەکانی داوەتەوە
  • لە هێرشێکی دوێنێشدا 58 کەس لە هێزەکانی حکومەت کوژراون

لە هێرشێکی مووشەکی و درۆنی حوسييەکاندا بۆسەر پێگە سەربازييەکانی شاری مەئرب 10 کەس کوژران کە هەشتيان سەربازن و دوو کەسيان سڤيلن، سوپای يەمەنيش وەڵامی هێرشەکانی داوەتەوە.


هێرشەکە دوای ئەوەدێت، دوێنێ لە هێرشێکی ديکەی حوسييەکاندا بۆسەر هێزەکانی حکومەتی يەمەن 58 کەس کوژران، ئەوە بە توندترين هێرش دادەنرێت لە دوای پەرەسەندنی گرژييەکانەوە.

لێدوانی وەزارەتی بەرگری یەمەن

  • ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی دژی حوسییەکان
  • ڕاکێشانی یەمەن بۆ ناو ململانێی ناوچەیی و ئەجێندای دەرەکی

لە بەرامبەردا وەزارەتی بەرگریی یەمەن ڕایگەیاندووە، ئۆپراسیۆنێکی سەربازیيان لە دژی چەکدارانی حوسییەکان و پێگە سەربازييەکانيان ئەنجامداوە، ئەوەش لە وەڵامی هێرشەکانی ئەواندا بۆسەر ناوچەکانيان.

مەجید نوزەیلی گوتەبێژی سوپای یەمەن ئاماژەی بەوەکردووە، حوسییەکان یەمەنیان ڕاکێشاوەتە ناو ململانێيەکی ناوچەیی بۆ بەرژەوەندی و ئەجێندای دەرەکی.

داواکاری نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لایەنەکان


هەروەها، هانس گروندبێرگ نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ یەمەن، داوای لە لایەنەکان کرد دان بە خۆياندا بگرن و ئەو کردەوانە بوەستێنن کە دەبنە هۆی وەڵامدانەوەی سەربازی، لەژێر چاودێریی نەتەوەیەکگرتووەکانیشدا دانوستانی نیازپاکانە بکەن.

هۆشداريشيدا، ئەگەر ململانێيەکی بەرفراوان سەرهەڵبدات یەمەن زياتر لە جاران ڕووبەڕووی مەترسی دەبێتەوە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/224489

https://channel8.com/kurdish/news/220209

رۆزا حیسام

2 کاتژمێر پێش ئێستا