یسرائیل کاتز: 36 هەزار بۆمبمان دژی ئێران بەکارهێناوە
محەمەد عەلی 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەی هەواڵەکە
- وەزیرى بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەمریکا و ئیسرائیل 36 هەزار بۆمبیان لە جەنگی دژی ئێران بەکارهێناوە.
- وەزیرى بەرگریی ئیسرائیل هێرشەکانیان بە تەواوی پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی تارانی وێرانکردووە.
یسرائیل کاتز، وەزیرى بەرگریی ئیسرائیل، ئەو قسانەی لەسەر هێرشی ئێران لە بۆنەیەکدا سەبارەت بە جەنگی ئۆکتۆبەری 1973 باسکرد و ڕایگەیاند، شکستی ئەو جەنگە سیاسی بوو، سەرکردایەتیی سیاسی ئەوکات دەیانزانی هێرشێکی چاوەڕوانکراو ڕوودەدات، بەڵام هیچ ڕێکارێکی بەرپەرچدانەوەیەکیان نەبوو، یان هێرشی پێشوەختیان لە ترسی کاردانەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نەکردەسەر میسڕ و سووریا.
وەزیرى بەرگریی ئیسرائیل:
- بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە پاڵپشتیی سەرکردایەتیی وڵاتەکە، بڕیارێکی یەکلاکەرەوە و دراماتیکی دا، بە هێرشکردنەسەر چەندین ئامانج لە ئێران، کە دوو هەزار کیلۆمەتر لە وڵاتەکەمانەوە دوورە.
- سوپای وڵاتەکەی لە ئۆپراسیۆنی نەڕەی شێر، بە هەماهەنگیی لەگەڵ ئەمریکا، پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێرانیان وێرانکرد.
- تەلئەڤیڤ و واشنتن هەندێک کڵاوەی موشەکییان بە کێشی یەک تۆن دژی ئامانجەکان بە وردی لە ئێران بەکارهێناوە.
- لە جەنگی 40 ڕۆژە بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا، هەزاران هەزار موشەکیان دژی ئێران بەکارهێناوە.
قسەکانی کاتز لە کاتێکدایە بە گوێرەی میدیا جیهانییەکان دووبارە مەترسی هەڵگیرسانەوەی شەڕی نێوان ئەمریکا -ئیسرائیل و و ئێران هەیە و سوپای هەردوولا هەڕەشەی هێرشی فراوان لە یەکتر دەکەن
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
محەمەد عەلی
1 کاتژمێر پێش ئێستا