عێراقچی بۆ ماکرۆن: گوێ لە دەنگی فەرەنسییەکان بگرن

سامیا حەسەن 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە:

  • خۆپیشاندانەکانى فەرەنسا و کاردانەوەکان بەردەوامن.
  • عەباس عێراقچى لەبارەی خۆپیشاندانەکانی فەرەنسا پەیامی بۆ ماکرۆن نارد.
  • عێراقچی بۆ ماکرۆن: زۆر درەنگ بوو جەنگی ئێران بەهۆکاری ئەم دۆخەی وڵاتەکەت بزانیت.

عەباس عێراقچى وەزیری دەرەوەی ئێران وەڵامی لێدوانەکانی ئەمدواییەی سەرۆککۆماری فەرەنسای دایەوە و ڕایگەیاند، هەوڵەکانت بۆ خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتی و لۆمەکردن لە جەنگی ئێران، ئیدی کاریگەری نابێت.


عەباس عێراقچی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس:

  • بەڕێز ماکرۆن بەشدار بوو لە دروستکردنی زەمینەیەکی گونجاو  بۆ ئەم دۆخە.
  • کاتێک کە ڕەزامەندیی خۆی دووپاتکردەوە بۆ ئەو پێشێلکارییانەی بەرامبەر ئێرانییەکان لەلایەن ترەمپەوە کران.
  • زۆر درەنگ بووە لۆمەی جەنگی ئێران بکەیت و بە هۆکاری هەڵگیرساندنی ئەم دۆخەی ئێستای وڵاتەکەتی بزانیت.

پێشتر ماکرۆن، هۆکاری ناڕەزایەتییەکانی ئەمدواییەی وڵاتەکەی بۆ  بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لە دەرئەنجامی شەڕی ئەمریکا دژی ئێران گەڕاندەوە.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا عێراقچى دەڵێت، بەرێز سەرۆککۆماری فەرەنسا دەبێت گوێ لە دەنگی داهاتووی فەرەنسییەکان بگرن.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

ماکرۆن: هیچ لێخۆشبوونێک بۆ ئاژاوەگێڕان نییە و دەبێت باجی وێرانکارییەکان بدەن

"هەرگیز شتێکی لەم جۆرەم نەبینیوە" تاڵانی پاریسى گرتەوە

سامیا حەسەن

2 کاتژمێر پێش ئێستا