ژمارەیەک کەس لە ڕووداوێکدا لە بنکەیەکی سەربازیی کەنەدا بوونە قوربانی
یەسنا ئومێد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- ژمارەیەک کەس لە ڕووداوێکدا لە بنکەیەکی سەربازیی کەنەدا بوونە قوربانی.
- بەرپرسانی کەنەدا وردەکاریی ڕووداوەکەیان هێشتا بڵاونەکردووەتەوە.
- سەرۆکوەزیرانی کەنەدا: ڕووداوەکە جدییە و ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە.
داڤید مەکگوینیتی، وەزیری بەرگریی کەنەدا، ڕایگەیاند، دڵگرانە کە بەهۆی ئەو ڕووداوەی لە بنکە سەربازییەکە ڕوویداوە، ژمارەیەک کەس بوونەتە قوربانی.
سەرۆکوەزیرانى کەنەدا هاتە سەر خەت
- ڕووداوەکە کە ڕوویداوە، جدیی بووە.
- بووەتە هۆی دروستبوونی ئاگرێکی گەورە لە بنکە سەربازییەکە.
بەرپرسانی کەنەدا تاوەکو ئێستا وردەکارییان لەسەر جۆری ڕووداوەکەی بنکە سەربازییەکەی کەنەدا یاخود ژمارەی قوربانییان ئاشكرانەکردووە، تەنیا ئەوە نەبێت کە گیانلەدەستدان و برینداریش تۆمار کراوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت کە لە چەند کاتژمێری داهاتوو وردەکاریی زیاتر لەسەر ئەم بابەتە بڵاوبکرێتەوە.
بنکەکە بەناوی واینڕایتە لە کەنەدا و نزیکەی 200 کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێدمۆنتۆن دوورە.
یەسنا ئومێد
2 کاتژمێر پێش ئێستا