ترەمپ: لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوى کەسێکت نەزانى بڵێ محەممەد 65% ڕاستە

بەهزاد ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە:

  • زیادبوونى ناوى محەممەد گەیشتە ناو بانگەشەکەى ترەمپ.
  • ترەمپ بۆچوونى وایە زۆرینەى ئێرانییەکان ناویان محەممەدە.
  • لە ئەمریکاش ناوى محەممەد لە هەڵکشانە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە بانگەشەی هەڵبژاردندا لە شاری داڵتۆنى ویلایەتی جۆرجیا بە لایەنگرانى گوت "ئەگەر تووشی کەسێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوون و دڵنیا نەبوون لە ناوەکەی، دەتوانن ناوی لێبنێن محەممەد". ئاماژەی بەوەشکرد، "65% چانسى ئەوەت هەیە ڕاست بیت". ئەمەى وەک ئاماژەیەک بۆ ناوى بەرپرسانى ئێران بەشێوازێکى گاڵتەئامێزانە خستەڕوو، گوایە زۆرینەیان ئەو ناوەیان هەیە.


ترەمپ لە بانگەشەکەدا:

  • ناوی محەممەد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا باوە.
  • ئێوە محەممەد، محەممەد، محەممەد، محەممەد و محەممەدتان هەیە.
  • نزیکەی هەموو کەسێک بەو شێوەیەیە.
  • ئەگەر گیرتخوارد بۆ ناوی کەسێک کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، تەنیا بڵێ محەممەد.
  • نزیکەی 65% ئەگەری ڕاستکردنت هەیە.
  • ساڵانێکە ئەم شێوازە بەکاردەهێنم و هەرگیز هەڵە نەبووم.

ناوی محەممەد لە جیهاندا:

  • بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان، نزیکەی 150 ملیۆن کەس، ناوی محەممەدیان هەڵگرتووە.
  • نزیکەی 1.85%ـی تەواوی دانیشتووانی جیهان ناویان محەممەدە.
  • نزیکەی 3.7%ـی نێرینەکانی سەر زەوی ناویان محەممەدە.
  • لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، زیاتر لە 15%ـی کۆی دانیشتووان، نزیکەی 30%ـی تەواوی نێرنەکان ناویان محەممەدە.
  • 60%ـی ئەو کەسانەی کە ناویان محەممەد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باکووری ئەفریقا و پاکستان نیشتەجێن.
  •  لە زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بە بەردەوامی یەکێک لەناوى سیانى کەسەکان محەممەدە، واتە خۆی یان باوکی یان باپیری.

تێپەڕاندنى نوح و ئۆلیڤەر

لە ماوەی دەی ساڵی ڕابردوودا لەسەر ئاستی جیهان ناونان بە محەممەد زیادیکردووە. لە بەریتانیا لە ساڵی 2016ـەوە تاوەکو 2025، محەممەد یەکێک بووە لە 10 زۆرترین و باوترین ناوەکان، کە ناوە نەریتییەکانی وەک نوح و ئۆلیڤەری تێپەڕاندووە.

ناوى محەممەد لە ئەمریکا و ئەورووپا:

لە ئەمریکا بۆ یەکەمجار لە مێژوودا ناوی محەممەد لە ساڵی 2019 هاتە ناو 10 بەناوبانگترین ناوی منداڵی کوڕەوە و لەو کاتەوە پێگەیەکی جێگیری لە تۆمارە سەرەکییەکان پاراستووە.

لە ئەورووپاش لە ناوەڕاستی ساڵانی 2020 لە وڵاتانی وەکو نەمسا، فەرەنسا و بەلجیکا زیاتر لە 1%ـی کۆی لەدایکبووانی نێر بە ناوی محەممەدەوە ناونراون.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

ترەمپ ڕوونکردنەوە لەسەر بەکارهێنانی دایکی بۆمبەکان دەدات

ترەمپ: لەوانەیە ناچاربین چیای قوڵنگ لە ئێران بکەین بە ئامانج

بەهزاد ئەحمەد

1 کاتژمێر پێش ئێستا