ترەمپ ڕوونکردنەوە لەسەر بەکارهێنانی دایکی بۆمبەکان دەدات
ئارام یوسف 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- ترەمپ ڕوونکردنەوە لەسەر بەکارهێنانی دایکی بۆمبەکان دەدات.
- ترەمپ: بۆمبی ئەتۆمی دژی ئێران بەکارناهێنین.
- ترەمپ: هێزی سەربازیی وڵاتەکەی ڕەوانەی خاکی ئێران ناکات.
- ترەمپ: مامەڵەکردن لەگەڵ زیلێنسکی خۆش نییە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جەختدەکاتەوە، وڵاتەکەی بۆمبی ئەتۆمی دژی ئێران بەکارناهێنێت و بە دووری دەزانێت هێزی سەربازیی وڵاتەکەی، ڕەوانەی خاکی ئێران بکات، لەسەر جەنگی ئۆکرانیاش ڕەخنەی تووند لە زیلێنسکی دەگرێت.
ناوەڕۆکى لێدوانەکەى ترەمپ
- ئەمریکا ناچار نییە چەکی ئەتۆمی دژی ئێران بەکاربهێنێت.
- دایکی بۆمبەکان بە واتای بەکارهێنانی چەکى ئەتۆمی نییە.
- ئێران داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی کردووە.
- دانوستانەکان لەگەڵ تاران بەردەوامن.
ئەم قسانەى ترەمپ لە کاتێکدایە کە خوێندنەوەى جیاواز بۆ بەکارهێنانى بۆمبى GBU-43/B MOAB کە گەورەترین بۆمبی نا ئەتۆمیی ئەمریکایە و بە دایکى بۆمبەکان ناسراوە.
سەبارەت بە جەنگی ڕووسیا
- مامەڵەکردن لەگەڵ زیلێنسکی خۆش نییە.
- زیلینیسکى ئارەزووی گەیشتنی بە چارەسەرکردن نییە.
- هەرچەند بە پێچەوانەی ئەمەوە قسە دەکات.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشەکانی ئۆکرانیا بۆسەر پاڵاوگەکانی ڕووسیا، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە لەسەر ئاستیی جیهان، هۆکاری سەختی گەیشتن بە ڕێککەوتن، بۆ دووژمنایەتی نێوان پوتن و زیلێنسکی دەگەڕێنێتەوە.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
ئەمریکا دەیەوێت "دایکى هەموو بۆمبەکان" دژى ئێران بەکاربهێنێت
ئارام یوسف
2 کاتژمێر پێش ئێستا