ئەمریکا دەیەوێت "دایکى هەموو بۆمبەکان" دژى ئێران بەکاربهێنێت

مەعاز فەرحان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە:

  • ململانێى نێوان ئەمریکا و ئێران بە چارەسەر نەکراوى ماوەتەوە.
  • گرژییەکان و ڕێگرییەکان لە گەرووى هوورمز بەردەوامن.
  • ئیدارەى ئەمریکا بە دواى سەرکەوتنێکدا دەگەڕێت.

لە تازەترین پێشهاتدا، کەناڵی سی ئێن ئێن ئەمڕۆ پێنجشەممە بە پشت بەستن بە بەرپرسانی ئەمریکا ئاشکراى کرد، سوپای ئەمریکا پلانی بۆ هێرشکردن داڕشتووە کە لەوانەیە بۆمبی GBU-43/B بەکاربهێنێت کە بە "دایکی هەموو بۆمبەکان" ناسراوە، ئامانجەکانیش ژێرخانی وزە و پێگە ئەتۆمییەکان لەخۆ بگرێت، ئەمە لە کاتێکدا دەبێت کە ترەمپ فەرمانی دەستپێکردنەوەی جەنگ بدات.


پەرەسەندن:

  • دایکی هەموو بۆمبەکان گەورەترین بۆمبی نائەتۆمییە لە جبەخانەی ئەمریکا.
  • ئەگەرى بەکارهێنانى بۆ یەکەمجار لە ململانێکان لەگەڵ ئێراندا پەرەسەندنێکی بەرچاوە.
  • پرسیارەکان لەبارەی کاریگەرییەکانی لە گەیشتن بە ئامانجە ستراتیجییەکانی ماونەتەوە.

کەناڵی سی ئێن ئێن  لە زاری بەرپرسانى کۆشکى سپییەوە ئاشکراى کردووە، سوپای ئەمریکا بەردەوامە لە پێدانی بژاردەی دژ بە ئێران بە ترەمپ، لە کاتێکدا ناوبراو فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کردوە بژاردەی زیادە لە دژی ئێران بخاتەڕو و لەنێو بژاردەکانیش بۆ کردەوەی سەربازیی دژی ئێران لێدانی ژێرخانی بەرفراوان هەیە.

بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا:

  • واشنتن خۆی بۆ سیناریۆی بەرفراوان لە دژی ئێران ئامادە دەکات.
  • سوپای ئەمریکا خۆی بۆ هەر وەڵامدانەوەیەکی ئەگەری ئێران ئامادە دەکات.
  • ئامانجە پێشکەوتووەکان لە دژی ئێران پێویستی بە بەکارهێنانی "دایکی هەموو بۆمبەکان" دەبێت.
  • پلانی ئەمریکی بۆ بە ئامانجگرتنی ژێرخانی وزە و شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران داڕێژراون.

دایکی هەموو بۆمبەکان چییە؟

  • بۆمبی GBU-43 کە بە MOAB بە "دایکی هەموو بۆمبەکان" ناسراوە، بەهێزترین بۆمبی ئاسایی نائەتۆمییە لە جبەخانەی سوپای ئەمریکادا 8482 کیلۆگرام تەقەمەنی بەرزی H6 لەخۆدەگرێت.
  • MOAB پێش بەرکەوتنى بە زەوى دەتەقێتەوە. درێژییەکەی 9.1 مەتر و تیرەکەی 103سم. بۆمبەکە لە ساڵی 2002 دیزاین کراوە و ساڵی دواتر خراوەتە خزمەتەوە.
  • بۆمبەکە لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە ڕێنمایی دەکرێت و بە پەرەشووت لە فڕۆکەیەکی گواستنەوەی MC-130ـەوە دەخرێتە خوارەوە.
  • پەرەشووتێک دابەزینی خاو دەکاتەوە، ئەمەش ڕێگەی پێدەدات لە بەرزاییەکی بەرزەوە دابەزێت و کاتێکی تەواو دەدات بە فڕۆکەوانەکە بۆ ئەوەی بگاتە شوێنێکی سەلامەت.
  • تەقینەوەیەکی وێرانکەر دروست دەکات و دەتوانێت تاوەکو قووڵایی 200 پێ بچێتە ژوورەوە پێش ئەوەی کڵاوەکەى بتەقێتەوە.
  • دیزاین و بەرهەمهێنان: بۆمبی GBU-43 بۆ بەکارهێنان لە دژی ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی دوژمن لە مەیدان و بۆ ترساندنی نەیاران دیزاین کراوە.
  • لە ساڵی 2003دا وەک مەترسیدارترین بۆمبی نائەتۆمی لە مێژووی سەربازی مۆدێرن و یەکێک لە بەهێزترین چەکی ستراتیجی لە جبەخانەی ئەمریکادا پۆلێنکرا.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

نەتانیاهوو: پێش هەڵبژاردن هێرشکردنە سەر ئێران گونجاو نییە

مەعاز فەرحان

2 کاتژمێر پێش ئێستا