نەتانیاهوو: پێش هەڵبژاردن هێرشکردنە سەر ئێران گونجاو نییە

بەهزاد ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • نەتانیاهوو: پێش هەڵبژاردن هێرشکردنە سەر ئێران گونجاو نییە.
  • ئیسرائیل ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشی ئێران لە ڕۆژی هەڵبژاردندا.
  • نەتانیاهوو: بن غەفیر نابێت بە وەزیری بەرگری.

نەتانیاهوو لە لێدوانێکدا بۆ ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەو لەگەڵ ئەوەدا نییە پێش هەڵبژاردنەکان لەگەڵ ئەمریکا هێرش بکەنە سەر ئێران، سەبارەت بە دانانی ئیتامار بن غەفیر، وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل بە وەزیری بەرگریی وڵاتەکە لە کابینەی داهاتوودا، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جەختی کردەوە، ئەگەر هاوپەیمانێتییەکەی هەڵبژاردن بباتەوە، بن غەفیر 'سەرۆکی پارتی هێزی یەهودیەت' کە پارتێکی ڕاستڕەوی توندڕەوە، نابێت بە وەزیری بەرگری، بەڵکو پێویستە وەزیری بەرگری لە پارتی 'لیکۆد' بێت، کە پارتەکەی نەتانیاهوو خۆیەتی.


سیناریۆکان لە زارى میدیاى ئیسرائیلەوە

  • ڕۆژنامەی 'ئیسرائیل هایۆم' : ئەگەری ئەنجامدانی هێرشی مووشەکییە لە لایەن ئێرانەوە، لە ڕۆژی هەڵبژاردندا، بە تایبەت لە بەرەبەیانی زوودا و لەگەڵ کردنەوەی سندوقەکانی دەنگدان، بە مەبەستی نانەوەی پێشوی و تێکدانی پڕۆسەکە.
  • بەرپرسانی هەڵبژاردنەکان بە ڕۆژنامە ئیسرائیلییەکەیان ڕاگەیاندووە، بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادەکارییەکی بێوێنە دەکەن.


پێشتریش بەرپرسانی ئیسرائیل هۆشدارییاندا و گوتیان ئەگەر ئێران پێش یان پاش هەڵبژاردن هێرش بکات، وەڵامێکی زۆر توندیان دەدەنەوە و باجێکی قورس دەدەن.

ئەمە لە کاتێکدایە میدیای ئیسرائیل باس لە ئامادەکاریی وڵاتەکە دەکات، بۆ هێرشی مووشەکیی ئێران، لە ڕۆژی هەڵبژاردنی ئیسرائیلدا، کە بڕیارە 27ـى ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

میدیای ئیسرائیل: نەتانیاهوو پێشنیازی دەستپێکردنەوەی جەنگی ئێرانی بۆ ترەمپ کردووە

بەهزاد ئەحمەد

1 کاتژمێر پێش ئێستا