میدیای ئیسرائیل: نەتانیاهوو پێشنیازی دەستپێکردنەوەی جەنگی ئێرانی بۆ ترەمپ کردووە

بەهزاد ئەحمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • میدیای ئیسرائیل: نەتانیاهوو پێشنیازی دەستپێکردنەوەی جەنگی ئێرانی بۆ ترەمپ کردووە.
  • نووسینگەی نەتانیاهوو: سەرۆکوەزیران بەردەوامە لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا.
  • نووسینگەی نەتانیاهوو: سەرۆکوەزیران فشار لە ترەمپ ناکات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران.

کەناڵ12ـی ئیسرائیل بە پشتبەستن بە بەرپرسێکی ئیسرائیلی ڕایگەیاند، نەتانیاهوو پێشنیازى هێرشکردنە سەر ئێرانى بۆ ترەمپ کردووە ئەم پێشنیازەشى لە سۆنگەی چاودێریکردنی جموجوڵی ئەتۆمیی نوێی ئێرانەوە هاتووە.


هەوڵەکانى نەتانیاهوو بۆ لێدان لە ئێران

  • کەناڵ12ـی ئیسرائیل: نەتانیاهوو بەردەوامە لە گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەکەی ترەمپ.
  • بەڵام ئەو فشار لە ترەمپ ناکات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران.
  • کەناڵ12ـی ئیسرائیل: چاودێریی جموجوڵی ئەتۆمیی ئێران کراوە.

دوابەدوای هێرشەکانی مانگی تشرینی یەکەمی 2024، کە تەنیا لە لایەن ئیسرائیلەوە کرایە سەر ئێران؛ لە مانگی شوباتی ئەمساڵیشدا ئیسرائیل و ئەمریکا بە هاوبەشی هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئێران، ژێرخانی سەربازی، موشەکی و ئەتۆمیی ئەو وڵاتەیان بۆردوومانکرد.

دواتر لە حوزەیرانی 2026، هێرشەکانی ئیسرائیل و ئێران بۆ سەر یەکتری ڕاگیران، بەڵام ئیسرائیل لە لوبنان، غەززە بەردەوام بووە لە هێرشەکانی بۆ سەر حیزبوڵا و حەماس، کە بە "بریکاری ئێران" ناویان دەبات.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

تێچووی جەنگی ئەمریکا دژی ئێران 33.4 ملیار دۆلاری تێپەڕاند

بەهزاد ئەحمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا