ترەمپ پشتیوانیی بۆ هەڵبژاردنەوەی نەتانیاهوو بە سەرۆکوەزیران دەربڕی
پووختەی هەواڵەکە
- دۆناڵد ترەمپ پشتیوانیی ڕەها و بێمەرجی خۆی بۆ نەتانیاهوو لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئەو وڵاتە دەربڕی و لەبەرامبەریشدا نەتانیاهوو سوپاسی کرد.
- بەڵام ڕکابەرە سەرەکییەکەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، "دەستوەردانی ترەمپ لە هەڵبژاردنەکاندا ڕەتدەکاتەوە".
دۆنالد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس بڵاویکردەوە، نەتانیاهوو کەسێکی بەهێز و ئازا و زیرەکە لە ڕووبەڕووبوونەوەی دژبەرە زۆرەکانی لەناویاندا دژبەرەکانی لە ناوخۆی ئیسرائیل.
دۆناڵد ترەمپ :
- نەتانیاهوو ئەو هاوبەشەیە کە ئەمریکا لە ئیسرائیل دەیەوێت.
- نەتانیاهوو شتانێکی زۆری پێشکەشی وڵاتەکەی کردووە.
- بۆیە پشتیوانیی تەواوەتی لە نەتانیاهوو دەکەم بۆ هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل.
لەبەرامبەردا بنیامین نەتانیاهوو سوپاسی ترەمپ کرد بۆ ئەو "پشتیوانییە گەورەیە"ـیە لێی لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی وڵاتەکەی (کنێست)کە بڕیارە لە 27ـی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.
هاوکات گادی ئایزنکۆت، ڕکابەری سەرەکی نەتانیاهوو قسەی لەسەر پەیامیی پشتیوانییەکەی ترەمپ کردووە و دەڵێت، " تەنیا ئیسرائیلییەکان خۆیان دەتوانن سەرۆکەکەیان هەڵبژێرن".
ئەوە لەکاتێدایە بەگوێرەی دوایین ڕاپرسییەکان، پارتی "یاشار"ـی ڕاستڕەوی میانڕەو، بە سەرۆکایەتیی گادی ئایزنکۆت، پێش پارتی لیکود بە سەرۆکایەتیی بنیامین نەتانیاهوو کەوتووە.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
میدیای ئیسرائیل: ترەمپ و نەتانیاهوو باسی سێ بژاردەیان دژی ئێران کردووە
3 کاتژمێر پێش ئێستا