زێلێنسکی بۆ سەرکردەکانی ئەورووپا: 70 ملیار یۆرۆمان بۆ ساڵی داهاتوو پێویستە
بەهزاد ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەی هەواڵەکە
- ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا داوای لە یارمەتی زیاتر لە سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپا دەکات.
- زێلێنسکی بۆ ئەورووپییەکان: ساڵی داهاتوودا بڕی 70 ملیار یۆرۆ بۆ وڵاتەکەمان دابینبکەن، کە پێویستمانە بۆ ڕووبەرووبوونەوەی ڕووسیا.
زێلێنسکی لە وتارێکدا لە لووتکەی یەکێتیی ئەورووپا لە برۆکسل گوتی: "جەنگ لە ساڵی داهاتوودا 155 ملیار یۆرۆی تێدەچێت، لانیکەم 70 ملیار یۆرۆی دیکەمان پێویستە بۆ بەرگری و چەک" و داوای لە هاوپەیمانەکانی کرد، یارمەتییان بدەن بە دابینکردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ ڕاگرتنی ڕووسیا.
کێشەی ئۆکرانیا
- یەکێتیی ئەورووپا گەورەترین پشتیوانیی ئۆکرانیایە.
- لە ئێستادا قەرزێکی 90 ملیار یۆرۆی بە کیێڤ دەدات.
- بڕیارە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2027 ئەو بڕە پارەیە بگات بە کیێڤ.
- دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا هۆشدارییانداوە کە هێشتا ڕووبەڕووی گرفتی بودجەی دەبنەوە.
- هێرشەکانی ڕووسیا ئابووریی وڵاتەکەیانی لاواز کردووە.
لای خۆیەوە یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند، لەگەڵ کیێڤ کاردەکەن بۆ بەدەستهێنانی بودجەی پێویست بۆ ساڵی داهاتوو و بڕیارە وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، مانگی کانوونی دووەمی داهاتوو گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسە بکەن.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
بەهزاد ئەحمەد
1 کاتژمێر پێش ئێستا