لەندەن لە نێوان هەڕەشەکانی ڕووسیا و ڕەتکردنەوەی شەڕ لەلایەن هاووڵاتیانییەوە

بەهزاد ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پۆلیسی بەریتانیا
پۆلیسی بەریتانیا

پووختەی هەواڵەکە

  • مەترسییەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی بەریتانیا لەگەڵ ڕووسیا لە زیادبووندان.
  • ڕاپرسییەک: نیوەی بەریتانیاییەکان ئامادە نین شەڕ بۆ وڵاتەکەیان بکەن

ڕاپرسییەکی نوێی پەیمانگای "ئیپسۆس" ئاشکرای دەکات کە نزیکەی نیوەی بەریتانیاییەکان ڕەتیدەکەنەوە لە هەر بارودۆخێکدا شەڕ بکەن بۆ بەرگریکردن لە وڵاتەکەیان، ئەمەش لە کاتێکدایە کە نیگەرانییەکان لە بەریتانیا سەبارەت بە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازیی ڕووسیا و ئەورووپا لە زیادبووندان و حکومەتی لەندەن ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبێتەوە لە بەهێزکردنی توانا سەربازییەکانی.


ڕاپرسییەکە دەریدەخات:

  •  تەنیا 36%ـی بەشداربووان ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ جەنگ و بەرگریکردن لە بەریتانیا.
  •  ئەم ئەنجامەش دوای هۆشدارییەکی ئەلیستەر کارنز، وەزیری هێزە چەکدارەکانی بەریتانیا دێت، سەبارەت بە بەرزبوونەوەی مەترسییەکانی جەنگ لە ئەورووپا.
  • هەوڵەکانی ئاشتیی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا بە بنبەست گەیشتوون، ئەمەش هەڕەشە ئەمنییەکان لە سەر بەریتانیا و یەکێتیی ئەورووپا زیاتر دەکات.
  • دابەشبوون لەنێوان خەڵکی بەریتانیا، سەبارەت بە زیادکردنی خەرجییە سەربازییەکان هەیە.
  • لەکاتێکدا 51%ـی بەشداربووان پشتگیرییان لە بەرزکردنەوەی بودجەی بەرگری کردووە، 44% دژی بەرزکردنەوەی خەرجییەکانی بەرگری بوون.

جەنگ خزمەتگوزارییەکان کەمدەکاتەوە

ئەم ڕاپرسیە ئاڵنگارییەک بۆ حکومەتی بەریتانیا دەخاتە ڕوو، کە هەوڵدەدات ئامادەیی هێزە چەکدارەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە دەرەکییەکان بەرز بکاتەوە، بەبێ ئەوەی بارگرانیی دارایی زیاتر بەسەر هاوڵاتییاندا بسەپێنێت و خزمەتگوزارییە پێویستەکان کەم بکاتەوە.

ئەم پێشهاتانەش هاوکێشەیەکی سەخت دەخەنە بەردەم حکومەتی وڵاتەکە، کە پێویستە سەرچاوە پێویستەکان بۆ نوێکردنەوەی توانا سەربازییەکان دەستەبەر بکات، لە هەمانکاتدا سەقامگیریی ئابووری و بودجەی خزمەتگوزارییە گشتییەکان بپارێزرێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

پوتن بۆ ئەوروپا: ناردنی هێز بۆ ئۆکرانیا جەنگی ڕاستەوخۆیە لەگەڵ ڕووسیا

بەهزاد ئەحمەد

1 کاتژمێر پێش ئێستا