دایکێکی 70 ساڵان خاوەنی کارگەیێکی نۆکی برژاوە

ژوان نیزام 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى ڕاپۆرتەکە

  • دایکێکی 70 ساڵان خاوەنی کارگەیێکی نۆکی برژاوە.
  • پاش 30 ساڵ کارکردن بە هاوکاریی کوڕەکەی کارگەیەکی بۆ نۆکی برژاو لە ئاخین دامەزراند.
  • کارگەکە ساڵانە 100 تۆن نۆکی برژاو بەرهەم دەهێنێت.
  • ڕەوانەی 81 پارێزگای تورکیا دەکرێت.

وەک دەگوترێت هەژاری خستییە سەر ساجی عەلی، بەڵام بۆ جاویدە پێچەوانە بوو، لەسەر ساجێکەوە خۆی پێگەیاند و ئێستا خاوەنی کارگەی خۆیەتی.
لە شارۆچکەی ئاخینی سەر بە پارێزگای خارپێت، جاویدە جان، کە دایکێکی 70 ساڵانەی خاوەن نۆ منداڵە بە سووربوونی لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی سەختییەکانی ژیان، ئێستا کەوتووەتە سەر پێی خۆی.


نۆکى برژاوى جاویدە بەناوبانگە

  • جاویدە بە ئامادەکردنی نۆکی برژاوی خۆماڵی لەسەر ساج دەستی بە ژیان کردەوە.
  • ئێستا کارگەیەکی هەیە کە ساڵانە نزیکەی 100 تۆن نۆک بەرهەمدەهێنێت.
  • جاویدە لە ئەیزمیرەوە هاتووەتە شارۆچکەی ئاخین زێدی هاوسەرەکەی.
  • دوای نەخۆشکەوتنی هاوسەرەکەی و مردنی لە ساڵی ڕابردوودا، بەرپرسیارێتیی بەخێوکردنی خێزانەکەی گرتوەتە ئەستۆ.
  • بۆ ماوەی 30 ساڵ بە دەست و بە ڕێگەی ئاسایی، ڕۆژانە نۆکە تایبەتەکانی لە ئاوی سوێر و خۆڵەمێشی داری بەڕوودا دەکوڵاند.
  • پاشان لەسەر ساجی نان لە پلەی گەرمی 200 بۆ 300 پلەدا دەیبرژاند و دەیفرۆشت.
  • بۆ دابینکردنی داهاتی زیاتر، دۆشاو و سووجوقی گوێزی دروستدەکرد.
  • بە هاوکاریی کوڕەکەی محەمەد جان، کە تەمەنی 30 ساڵە، لە ڕێگەی وەرگرتنی قەرزی بچووکەوە، کارگەیێکیان بە ئامێری هاوچەرخ دامەزراند.
  • هەلی کاری بۆ جاویدە و کوڕەکەی و نەوەکەی ڕەخساندووە.

    ئێستا بەرهەمی ساڵانەی ئەم خێزانە دەگاتە 100 تۆن و نەک تەنیا فرۆشی ناوخۆیی، بەڵکو ڕەوانەی 81 پارێزگای تورکیای دەکەن و بڕیاریان داوە بە هەوڵ و تێکۆشان بگەنە ئاستی نێودەوڵەتی و نۆکەکەیان ڕەوانەی دەرەوەی وڵات بکەن.

    چیرۆکی جاویدە جان، نموونەیەکی درەوشاوەی خۆڕاگریی ژنانی گوندنیشن و دایکانی ماندوونه ناسە کە توانیویانە لە ناو جەرگەی سەختییەکاندا، نەریتێکی ناوچەیی بپۆشن بە بەرگی پیشەسازی و سەرکەوتنێکی ئابووریی گەورە بۆ خێزانەکەیان تۆمار بکەن.
ژوان نیزام

2 کاتژمێر پێش ئێستا