کۆریای باکوور لە دوای ڕووسیا دووەم پردی گەورە لەگەڵ چین دەکاتەوە

یەسنا ئومێد 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە، پردێکی نوێ کە چین و کۆریای باکوور پێکەوە دەبەستێتەوە بکرێتەوە.
  • 12 ساڵە ئەم پردە دروستکراوە.
  • وەک ئاماژەیەک بۆ قوڵبوونەوەی پەیوەندیە ئابوورییەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە پردەکە دەکرێتەوە.
  • پردەکە شاری داندۆنگ لە سنووری باکووری ڕۆژهەڵاتی چین دەبەستێتەوە بە کۆریای باکوور.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی یۆنهاپ سەر بە کۆریای باشوور، درێژی پردەکە سێ هەزار و 26 مەترە، ساڵی 2014 کارەکانی تەواو بووە بەڵام بەهۆی کێشەی ڕێگە و نەبوونی دامەزراوەی پێویست بۆ بەڕێوبردنی کارەکان لەلایەن کۆریای باکوورە، ئەم پردە بە داخراوی ماوەیەوە.


پەیوەندییەکانى نێوان چین و کۆریاى باکوور

  • چین گەورەترین هاوبەشی بازرگانیی کۆریای باکوورە و سەرچاوەیەکی گرنگی دیپلۆماسیەت، ئابووری و پاڵپشتی سیاسییە بۆ کۆریای باکوور.
  • لە ساڵی 2020 و لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، کۆریای باکوور سنوورەکانی لە ڕێگەی شەمەندەفەر لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا ڕاگرت تاوەکو مانگی ئازاری ڕابردوو جارێکی دیکە دەستی پێکردەوە.
  • بەرپرسانی کۆریای باشوور بە ئاژانسی فرانس پرێسییان وتووە کە بە وردیی چاودێریی بارودۆخی پەیوەست بە کردنەوەی پردەکە دەکەن.

کردنەوەی ئەم ڕێگەیەش لە دوای یەک مانگ دێت لە کردنەوەی یەکەم ڕێگەی نێوان ڕووسیا و کۆریای باکوور وەک ئاماژەیەک بۆ نیشاندانی بەهێزبوونی پەیوەندییەکان.

یەسنا ئومێد

1 کاتژمێر پێش ئێستا