دوو پڕۆژەى ستراتیجیی ڕێگەوبان؛ پارێزگای سلێمانى قۆناغێکی دیکە دەبەنە پێشەوە

ئارام قەرەداغی 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پڕۆژەی دووسایدی دووکان - چوارقوڕنە
پڕۆژەی دووسایدی دووکان - چوارقوڕنە

پووختەى هەواڵەکە

  • لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى دوو ڕێگە لە ڕەوتى جێبەجێکردندان بە تەواوبوونیان سلێمانى دەچێتە قۆناغێکى دیکە.
  • ڕێگەکان: یەکەم سلێمانى ئیدارەى گەرمیان - دووەم سلێمانى ئیدارەى ڕاپەڕین.
  • هەردوو ڕێگەکە بەچڕى کاریان تێدادەکرێت.
  • هەردوو کۆمپانیاى جێبەجێکار بڕیاریانداوە تاوەکو ڕێگەکان تەواودەبن دەستهەڵنەگرن.

لە 1ـى ئایارى ئەمساڵ کۆمپانیاى بێشکان بڵاویکردەوە، لەسەر بڕیارى قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکوەزیران دەست بە کارکردن لە پرۆژەى دووسایدى دەربەندیخان زەڕایەن دەکەنەوە.


  1. ڕێگەى سلێمانى – گەرمیان
  2. ئەم ڕێگەیە تەنیا لە زەڕایەن بۆ دەربەندیخان ماوە بکرێتە دووساید.
  3. قۆناغى یەکەم کە سلێمانى بۆ زەڕایەنە ڕێگەکە کراوەتە دووساید.
  4. قۆناغى دووەم کە دەربەندیخان بۆ کەلارە ئەویش تەواوبووە.
  5. تەنیا نێوان زەڕایەن بۆ دەربەندیخان ماوە تەواوبکرێت کە درێژى ڕێگەکە 31.6 کیلۆمەترە.
  6. کۆمپانیاى بێشکان سەرقاڵى جێبەجێکردنیەتى.
  7. لەم ڕێگەیەدا سێ پردى کۆنکرێتى و دەیان ئاوبار دروستدەکرێت.
  8. کۆمپانیاى بێشکان 24 کاتژمێر بەردەوامە لە کارکردن لە پرۆژەکەدا.
  9. بڕگەکانى بڕین، پڕکردنەوە، کۆنکرێتى ئاوبارەکان و پرد و دیوارى ڕاگر دروستدەکرێن.
  10. کۆمپانیاکە دەیەوێت بەر لەوەرزى زستان کارێکى باش لەو شوێنانە بکات کە دواتر کۆبوونەوەى ئاوى باران و لافاو زیانى پێ نەگەیەنێت.

تێچووى پرۆژەکە 180 ملیار دینارە و بڕیارە تاوەکو کۆتایی، بە چەند قۆناغێک پارە بۆ کۆمپانیاى جێبەجێکار تەرخان بکرێت.

2- ڕێگەى سلێمانى – ئیدارەى ڕاپەڕینە

  • ئەم ڕێگەیە لە سلێمانى تاوەکو شارۆچکەى دووکان پێشتر کراوەتە دووساید.
  • لە دووکان تاوەکو چوارقوڕنە لە ئیدارەى ڕاپەڕین لەم ساڵانەى داوایی دەست بەجێبەجێکردنى کرا.
  • ڕێگەکە لە چوارقوڕنەوە تاوەکو پردى هیزۆپ تەواوکراوە.
  • بەشێکى کە هاتوچۆى ڕێگەى سلێمانى ڕاپەڕین، سلێمانى هەولێر و سلێمانى دهۆکیشى لەسەربوو هەر بە یەکسایدى مابووەوە.

بڕیارى بە دووسایدکردنى ڕێگەکان لە ئەمساڵدا

ئەمساڵ بڕیاردرا دەست بەو پرۆژەیە بکرێتەوە، کۆمپانیاى گەردین گرووپ دەیان ئامێرى گەورەى پێکەوە خستە سەر ڕێگەکە، لە یەک کاتدا کارى بڕین، پڕکردنەوە، دروستکردنى پرد و تێکردنى چینەکانى ژێر قیر و قیرتاوکردن دەستى پێکرد، لە پردى هیزۆپ تاوەکو گوندى کانى وەتمان تەواوکرا، ڕێگاکە بەستاندادرێکى نێودەوڵەتى دروستدەکرێت و ئێستا لە (کانى وەتمان) تاوەکو شارۆچکەى دووکان ماوە تەواو بکرێت.

گۆڕانکارى لە دیزاینى ڕێگەکە

لە پێناو بەرژەوەندیى شۆفێران و دروستنەبوونى لۆد و قەرەباڵغى، بڕیاردراوە دیزاینى ڕێگەکە بگۆڕدرێت، ئێستا قۆناغى سێیەم وێڕاى ئەوەى دەکرێتە دووساید هەر سایدێک لە دوو لاینەوە دەکرێتە سێ لاین، ئەمەش وادەکات ئەو بەشەى ڕێگەکە کە لە دووکان تاوەکو کانى وەتمان پێى دەگوترا ڕێگەى مەرگ و لە نزیک شارەدێى خەلەکان چەندین ڕووداوى هاتوچۆى قورسى تێدا تۆمارکرابوو، دەبێتە ڕێگەى ژیانەوە.

ئێستا لە یەککاتدا لە کانى وەتمان خەلەکان و لۆفەکانی دووکان، کۆمپانیاى گەردین گرووپ بەبەردەوامى و بەشێوەیەکى24  کاتژمێرى سەرقاڵى کارکردنە لە بەشى سێیەم و کۆتایی پڕۆژەکە.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

کارکردن لە رێگای دووسایدی دوکان –  چوارقوڕنە دەستپێدەکاتەوە

کارکردن لە ڕێگەی دووسایدی ڕانیە - دووکان بەردەوامە

ڕێگەی ڕانیە - دووکان لە "ڕێگەی ترس"ەوە بۆ دووسایدێکی مۆدێرن

ئارام قەرەداغی

2 کاتژمێر پێش ئێستا