کارکردن لە ڕێگەی دووسایدی ڕانیە - دووکان بەردەوامە
کیژان مەحمود 11/05/2026
بەشە و و ڕۆژ کارکردن لە ڕێگەی دووسایدی ڕانیە - دووکان بەردەوامە، کە 11 کیلۆمەترە و لە سەرتای ڕێگەی سماقوڵییەوە دەستپێدەکات و دەگاتە سەرەتای چێشتخانەکانی کانی وەتمان.
هەوڵ دەدرێت تاوەکو مانگی هەشت ڕێگەکە تەواو بکرێت
محەممەد ئەحمەد سەرپەرشتیاری کۆمپانیای گەردین گرووپ، کە پرۆژەکە جێبەجێ دەکات بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، هەوڵ دەدەن تاوەکو مانگی هەشت سەرجەم کارەکان تەواو بکەن.
بودجەی پرۆژەکە و هێماکانی ڕێگەکە
ئاماژەی بەوەشکرد، بودجەی خەمێڵنراوەی تەواوکردنی ڕێگەکە دەگاتە نزیکەی 300 ملیار دینار و ئەوان وەک کۆمپانیای جێبەجێکار هەموو هێماکانی هاتوچۆ و پێداویستییەکانی ڕێگەکە لەو 11 کیلۆمەترە دابین دەکەن.
ڕێگەی دووکان - چوارقوڕنە
بە گشتی ڕێگەی دووکان - چوارقوڕنە 54 کیلۆمەترە، پێشتر 19 کیلۆمەتری بە دووساید کراوە و ئێستا بە بە تەواوکردنی ئەو 11 کیلۆمەترە، 30 کیلۆمەتری ڕێگەکە دەکرێت بە دوو ساید.
کیژان مەحمود
11/05/2026