یەکێتیی هاوردە و ناردنکاران: زیاتر لە 41 هەزار کۆمپانیای نیشتمانی و بیانیی لە کوردستان کاردەکەن
یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان داتای گشتیی ساڵی 2025ـی بڵاوکردەوە، بەگوێرەی داتاکە، لە 2025دا 206 کارگەی نوێ مۆڵەتیان وەرگرتووە، زیاتر لە دوو هەزار و 500 هەلیکار ڕەخساوە و زیاتر لە 41 هەزار کۆمپانیای نیشتمانی و بیانیش لە کوردستان کاردەکەن، کە بەگوێرەی ڕێژەیکانیان کۆمپانیا تورکی و ئێرانیەکان پێشەنگن.
"ژمارەی کارگەکان گەیشتووەتە 4,863 کارگە"
مستەفا عەبدوڵرەحمان، سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانى کوردستان، بەکەناڵ8ـی ڕاگەیاند: "تاوەکو ئێستا چوار هەزار و 863 کارگە و کارخانە لە هەرێمی کوردستانن" دەشلێت، لە ساڵی 2025دا 206 کارگەی نوێ مۆڵەتیان وەرگرتووە کە 125 کارگە لە هەولێر، 36 لە سلێمانی و هەڵەبجە، 35 کارگەشیان لە دهۆک و زاخۆ".
لە ماوەى 15 ساڵى ڕابردوو ژمارەى کارگەکان گەیشتووەتە چەند؟
ئەوەلەکاتێكدایە کۆی گشتی ژمارەی کۆمپانیاکان لە 2010وە تاوەکو ئێستا گەیشتووەتە چوار هەزار و 863 کارگە، ئەمەش بووەتەهۆی ڕەخساندنی 51 هەزار و 854 هالیکار، گوتیشی: "لە ئەمساڵدا بەکۆی گشتی، دوو هەزار و 502 هەلیکار ڕەخساوە، 679 لە هەولێر، 471 لە سلێمانی و هەڵەبجە هەزار و 402 لە دهۆک و زاخۆ".
دابینکردنى تواناى ناوخۆ
سەبارەت بە بەرهەمی خۆماڵی-ش گوتی: "150 بەرهەمی ناوخۆیی توانای 50 بۆ 100٪ـی دابینکردنی پێداویستیی ناوخۆییان هەیە".
37 هەزار کۆمپانیای نیشتمانی
لەبارەی ژمارەی کۆمپانیا نوێیەکانیش کە لە 2025 مۆڵەتیان وەرگرتووە، گوتی: "دوو هەزار و 170 کۆمپانیای نوێ ناویان تۆمارکراوە و مۆڵەتیان پێدراوە، لەکاتێكدا بەکۆی گشتی 37 هەزار و 456 کۆمپانیای نیشتمانی و سێ هەزار و 662 کۆمپانیای بیانی لە هەرێمی کوردستان هەن کاردەکەن، ڕێژەی پێکهێنانی کۆمپانیا بیانییەکانیش بەمجۆرەیە، 44٪ کۆمپانیای تورکین زۆرترین پشکی کۆمپانیا بیانییەکانیان پێکهێناوە، 10٪ کۆمپانیای ئێرانین، 6٪ کۆمپانیای ئەمریکین، 5٪ کۆمپانیای بەریتانی، هەریەکە لە ئوردن و ئیمارات 4٪، سعودیە و قەتەر 3٪ و وڵاتانی دیکە 31٪ پێکدەهێنن.
183,537 ئۆتۆمبێل هاوردەکراوە
هاوکات، لە 2025دا مۆڵەتی هاوردەکردنی دوو هەزار و 955 کاڵاوشمەک کراوە لەسەرجەم دەروازەکانەوە، لە بەرامبەردا 115 مۆڵەت دراوە بە هەناردەکردن لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ وڵاتانی دەرەوە. هەروەها لەیەک ساڵێشدا 183 هەزار و 537 ئۆتۆمبێڵ هاوردەکراوە.
یەکێتی هاوردە و ناردنکاران - داتا و ئاماری 2025
150 بەرهەم 50 بۆ 100٪ـی پێداویستی ناوخۆ دابیندەکات
ژمارەی کارگەکان لە کوردستان گەیشتووەتە 4,863 کارگە
37,456کۆمپانیای نیشتمانی
3,662 کۆمپانیای بیانی
150 بەرهەم 50 بۆ 100٪ـی پێداویستیی ناوخۆ دابیندەکات
ژمارەی کارگەکان 4,863 کارگە
مۆڵەتی نوێ 206 کارگە
125 کارگە لە هەولێر
36 لە سلێمانی و هەڵەبجە
35 کارگە لە دهۆک و زاخۆ
زیاتر لە دوو هەزار و 500 هەلیکار ڕەخساوە
37,456 کۆمپانیای نیشتمانی هەیە لە کوردستان
3,662 کۆمپانیای بیانی هەیە لە کوردستان
44٪ کۆمپانیای تورکی
10٪ کۆمپانیای ئێرانی
6٪ کۆمپانیای ئەمریکی
5٪ کۆمپانیای بەریتانی
ئوردن و ئیمارات 4٪
سعودیە و قەتەر 3٪
183,537 ئۆتۆمبێل هاوردەکراوە
وڵاتانی دیکە 31٪
هاوردەکردنی کاڵاوشمەک 2,955 مۆڵەت
هەناردەکردنی کاڵا و شمەک 115 مۆڵەت
هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل 183,538
01/01/2026