بەڵێندەران داواى خەرجکردنى شایستە داراییەکانیان لە پڕۆژەکانى پترۆ دۆلار دەکەن
ئارام قەرەداغی 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- بەڵێندەران و جێبەجێکارانى پڕۆژەکانى پترۆدۆلار، داواکارن پارەى پرۆژەکانیان بۆ خەرجبکرێت.
- بەڵێندەران:206 پڕۆژە لەسەر پارەى پترۆدۆلار لە ساڵى 2014ـەوە ڕاگیراوە.
- بەڵێندەران: زیاتر لە %95ـى لە پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانى گەرمیان و ڕاپەڕینن.
یەکێتى بەڵێندەرانى کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، لە ساڵى 2014ـەوە ئەو پڕۆژانەى بۆ پەرەپێدانى ناوچە جیاجیاکان لەسەر پارەى پترۆدۆلار دەست بە جێبەجێکردنیان کراوە، بەهۆى قەیرانى داراییەوە ڕاگیراوە، ساڵى ڕابردوو حکومەتى کاربەڕێکەر بڕیاریداوە ئەم پڕۆژانە لە بودجەى پترۆدۆلارەوە بگوازێتەوە سەر خەرجیی وەزارەتەکان و ئەمساڵ تەرخانى دارایی بۆ بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بودجەیەک بۆ ئەو پڕۆژانە تەرخان نەکراوە.
ڕاگەیێنراوەکەی یەکێتى بەڵێندەران:
- ژمارەى پڕۆژەکان 206 پڕۆژەیە و کۆى بودجەکەیان 650 ملیۆن دۆلارە، بە بەهاى 300 ملیۆن دۆلار کاریان تێداکراوە.
- تەنیا 225 ملیۆن دۆلار خەرجکراوە، 75 ملیۆن دۆلاریان لاى حکومەتە.
- بەشێک لە کۆمپانیاکان تاوەکو ئێستا مایەپووچ بوون.
- 100 کۆمپانیاش داواکارن شایستەکانیان بۆ خەرج بکرێت.
پڕۆژەکانى پترۆدۆلار ئەو پرۆژانەن کە ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر باشترکردنى خزمەتگوزارییەکان هەیە و بەهۆى ڕاگرتنیان لە ماوەى 12 ساڵى ڕابردوودا، بەشێکیان ئێستا زیانیان بەرکەوتووە و وەک کەلاوەیان لێهاتووە.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
چەمچەماڵ یەکەمی سلێمانییە لە وەبەرهێنان؛ حەوت ساڵە پترۆدۆلاری لێ بڕاوە
ئارام قەرەداغی
1 کاتژمێر پێش ئێستا