حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕەزامەندیدا لەسەر دروستکردنی پێنج پڕۆژەی ستراتیژیی ئاو
کیژان مەحمود 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- حکومەت ڕەزامەندیدا لەسەر دروستکردنی پێنج پرۆژەی ستراتیژیی ئاو لە هەرێمی کوردستان.
- گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ: پرۆژەکە لەسەر داهاتی حکومەت جێبەجێدەکرێت.
- ئاری ئەحمەد: پرۆژەکە لەسەر داهاتی حکومەت جێبەجێدەکرێت.
- ئاری ئەحمەد: ماوەی جێبەجێکردنی لە نێوان ساڵ بۆ دوو ساڵدایە.
- پڕۆژەکە دابینکردنی ئاوی خاوین بۆ دانیشتووانی سۆران، خەبات، کەلار و کۆیە لەخۆدەگرێت.
- پڕۆژەیەکی تایبەت بە فراوانکردنی تۆڕی ئاوی قەندیل – پیرمام – شەقڵاوەش جێبەجێ دەکرێت.
حکومەتى کاربەڕێکەرى هەرێمى کوردستان، لە ڕاگەیێنراوێکدا، ئاماژەى بەوەکردووە، بە سەرکەوتوویی جێبەجێکردنیان دۆخی ئاو لە تەواوی ئەو دەڤەرانەدا بە تەواوی سەقامگیر دەکات و دەشڵێن، بۆ پڕۆژەکان سەرجەم ئامادەکارییە ئەندازیاری و کارگێڕییەکانیش بۆ جێبەجێکردنی دەستبەجێیان کۆتاییان پێهاتووە و لەگەڵ فەراهەمبوونی شایستە دارایییەکان لەلایەن حکومەتەوە، دەستبەجێ بە کردار دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە.
پڕۆژەکە لەسەر داهاتى حکومەتە و پلانى وەزارەتى شارەوانییە
- ئاری ئەحمەد قادر، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان: پرۆژەکە لەسەر داهاتی حکومەت جێبەجێدەکرێت، ئیتر داهاتی ناوخۆ بێت یان لەسەر پلانی وەزارەتی شارەوانییە.
- ماوەی جێبەجێکردنی لە نێوان ساڵ بۆ دوو ساڵدایە دەکرێت کۆمپانیا زووتر تەواوی بکات و ئەوکات بکەونە بواری کارکردنەوە.
حکومەتی لە ڕاگەیێنراوەکەیدا باسی لەوەکردووە، پەیڕەوکردنی ئەم شێوازە لە کارگێڕی کە لەسەر بنەمای پلاندانانی پێشوەختە و ئامادەکردنی تەواوی پڕۆژەکان کار دەکات، سەلمێنەری پابەندبوونی پتەوی کابینەی نۆیەمە بە مسۆگەرکردنی ئاسایشی ئاو بۆ تەواوی کوردستان، بە تەواوبوونی ئەم پڕۆژانە لە قۆناغی داهاتوودا، ژێرخانێکی بەهێزی ئاو بۆ چەندین دەیە فەراهەم دەبێت و خزمەتێکی گەورە پێشکەش بە سەدان هەزار هاونیشتمانی ئەو ناوچانە دەکرێت.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
کێشەى دابینکردنى پارە بۆ پڕۆژەى ئاوى سلێمانى چارەسەرکرا |
دابەشکردنى ئاو لە چەند گەڕەکێکى سلێمانى ئاسایی دەبێتەوە
گرێبەستی پڕۆژەی ستراتیژیی هێڵی ئاوی سلێمانی واژۆ کرا

کیژان مەحمود
1 کاتژمێر پێش ئێستا