بە داتا پەیوەندییە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا

عەدنان ئەحمەد 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ماوەی چەند ساڵێکە هەرێمی کوردستان و عێراق وەک یەکێک لە پێنج گەورە بازاڕەکەی کاڵا و شمەکە تورکییەکان ماونەتەوە، هەندێکجار لە پاش ئەڵمانیا، ئیمارات، هەرێمی کوردستان و عێراق دەبنە سێیەم بازاڕ بۆ کاڵا تورکییەکان.

هۆکارەکانى ئەو بەرەوپێشچوونە؟

هاوسنووریی و بوونی تاکە دەروازەی عێراق، کە لە هەرێمی کوردستانە، یەکێکبووە لەو هۆکارانەی وای کردووە هەرێمی کوردستان ببێتە یەکێک لە بازاڕە هەرە گەورەکانی تورکیا.

ئامارەکانى هەناردەکردن

وەزارەتی بازرگانیی تورکیا، ئاماری تایبەت بە هەناردەکردنی لە مانگی کانووی دووەم تاوەکو ئایاری ئەمساڵ بڵاوکردەوە و دەردەکەوێت، سەرەڕای ئەوەی لەو ماوەیەدا، هەناردەکردن بۆ هەرێمی کوردستان 28% کەمیکردووە، بەڵام هێشتا وەک گەورە بازاڕێکی تورکیا ماونەتەوە.

بەگوێرەی ئامارەکە، هەناردەی تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ بەراورد بە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، بەم جۆرە بووە؛

کاڵا                         ساڵى 2025           ساڵى 2026

پۆڵا                                       256.437               141.355

چیمەنتۆ و هاوشێوەکانی                   71.064                   48.941

ئاسن و هاوشێوەکانی                     219.845              148.139

پێستە و چەرم                                 46.228               31.801  

بەرهەمە کارەباییەکان                      387.835                165.739

بوندوق و هاوشێوەکانی                       4.118               283 هەزار

فەرش                                            87.390                37.496 

جلوبەرگ                                       254.709              307.050

دانەوێڵە، پاقلەمەنی و تۆوەکان           778.387           560.198

پاککەرەوە                                       449.542             348.027

میوە و سەوزەی ئامادە                      50.725               51.640

مۆبیلیات و تەختە                            476.098           343.687

ڕازاندنەوە                                       99.799                79.736 

پیشەسازیی ئۆتۆمبێل                       113.264              44.757 

بەرهەمی ئاو و ئاژەڵداری                   193.266             122.639

توتن                                                73.798              44.640

میوە و سەوزەی فرێش                     241.607              495.737 

زەیتوون و ڕۆنی زەیتوون                       22.366                14.698

عەدنان ئەحمەد

3 کاتژمێر پێش ئێستا