چوار گەورە کۆمپانیای ئەمریکی کێبڕکیی داهێنانەکانی ژیریی دەستکرد دەکەن
چوار کۆمپانیای گەورەی ئەمریکا (مێتا، ئەمازۆن، ئەلفابێت و مایکرۆسۆفت) کێبڕکێی زیادکردنی خەرجییە داراییەکانیان دەکەن لە بواری ژیریی دەستکرددا؛ بەجۆرێک بەنیازن تەنیا لەمساڵدا بەبەهای 160 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە بوارەکەدا ئەنجام بدەن، کە بەرزترین بڕی خەرجییە لە 10 ساڵی ڕابردوودا.
وردەکاریی زیادکردنی خەرجییەکان
کۆمپانیاکان بەمشێوەیە پلانی زیادکردنی خەرجییەکانیان داناوە:
ئەمازۆن: پلانی هەیە 200 ملیار دۆلار بۆ خەرجییەکانی زیاد بکات.
ئەلفابێت: هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند، بە بڕی 185 ملیار دۆلار خەرجییەکانی زیاد دەکات.
مێتا پلاتفۆرم: پلانی هەیە خەرجییەکانی بۆ 135 ملیار دۆلار زیاد بکات، کە دەکاتە زیادبوونی 87%ـی ڕێژەی خەرجییەکانی.
مایکڕۆسۆفت: بە بڕی 105 ملیار دۆلار خەرجییەکانی زیاد دەکات، کە دەکاتە بازدانێکی 66%ـی.
بەرزبوونەوە بەراورد بە ساڵی 2025
سەرجەم ئەم زیادکردنانە بەراورد بە ساڵی 2025 بەڕێژەی 60% زیاترن، کە ڕەنگدانەوەی بەرەوپێشچوونە خێراکانی ژیریی دەستکردە.
لێدوانی شرۆڤەکاران
گەیڵ لوریا، شرۆڤەکاری کۆمپانیای (دی ئەی دەیڤدسۆن) بە ئاژانسی بلومبێرگی ڕاگەیاندووە، چوار کۆمپانیاکە بەهێزێکی گەورەوە خۆیان بۆ داهێنانی نوێ ئامادە دەکەن، هیچ کامیان ئامادەی دۆڕان و بەجێمان نین و هەریەکەیان دەیەوێت باڵادەستیی خۆی بسەلمێنێت.
بەراوردکردن بە کەرتەکانی دیکە
لەبەرامبەردا کۆی خەرجیی داهێنان لە کەرتەکانی وەک ئۆتۆمبێل، هێڵی ئاسن، وزە و کارەبا (کە نزیکەی 21 کۆمپانیا دەگرێتەوە)، بۆ ساڵی 2026 پێکەوە دەگاتە نزیکەی 180 ملیار دۆلار.
08/02/2026