عەلى زەیدى: عێراق پێویستى بە کۆمپانیاکانە تاوەکو کاریان لەگەڵدا بکات
کەناڵ8 2 کاتژمێر پێش ئێستا
عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق، لە میانى قسەکانى لە کۆڕبەندى ئابوورى ژوورى بازرگانى هۆوستن، رایگەیاند، ئێستا عێراق پێویستى بە هاوبەشی ئابوورى هەیە نەوەک بەڵێندەر.
زەیدى: دوێنێ لەبیربکەن
هەروەها داواى لە کۆمپانیاکان کرد، ئەوەى دوێنێ ڕوویداوە لەبیر بکەن، چونکە ئەمڕۆ عێراق جیاوازە و سیاسەتى دەرگاى کراوەیان لەگەڵ جێبەجێ دەکات.
زەیدى: کات لەدەستدان خراپە
عەلى زەیدى، لە درێژەى قسەکانى، گوتى، من باوەڕم بەوەیە کە کات زۆر بە نرخە و ئەو بڕواى بەوەیە سامان و ماڵ دەگەڕێتەوە بەڵام کات ناگەڕێتەوە، بۆیە نابێت کات لەدەست بدەن و دەبێت وەبەرهێنان بکەن بۆ ئاوەدانى عێراق.
وەبەرهێنانى کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە عێراق
هەروەها ئاماژەى بەوە کرد، عێراق ئێستا دەرگاى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستە بۆ وزە، بۆیە داواى لە وەبەرهێنەرانى ئەمریکى کرد، ئەوان سەردانى عێراق بکەن و لەکاتى سەردانیکردنەکانیان لەو پڕۆژانەى کە هەیە دەتوانن گرێبەستەکان وەربگرن.
کەناڵ8
2 کاتژمێر پێش ئێستا