لە مانگى ئابدا هەناردەى نەوتى عێراق بە ڕێژەى 70% بەرزبووەتەوە
پووختەی هەواڵەکە:
- هەناردەى نەوتى عێراق لە مانگى ئابدا ڕۆژانە 2.34 ملیۆن بەرمیل بووە
- چاوەڕوان دەکرێت لە مانگى ئەیلولیشدا بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوە.
هەناردەى نەوتى عێراق لە مانگى ئابدا، بە ڕێژەى 70% بەراورد بە مانگى تەمموز بەرزبووەتەوە، چاوەڕوان دەکرێت لە مانگى ئەیلولیشدا بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوە.
دوو سەرچاوەی کەرتی نەوتی عێراق زانیارییەکانیان ئاشکرا کردووە
- هەناردەى نەوت لە مانگى ئابدا گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 340 هەزار بەرمیل.
- لەکاتێکدا لە مانگى تەمموزدا ملیۆنێک و 350 هەزار بەرمیل بووە.
- هاتنى ژمارەیەکى زۆرى کەشتیی نەوتهەڵگر بۆ وێستگەکانى بارکردنى نەوتى خاوى عێراق، هۆکاربووە بۆ بەرزبوونەوەى هەناردەى نەوت لە مانگى ئابدا.
- هاوکات هەناردەى نەوت بۆ بەندەرى جەیهانى تورکیا بەرەو بەرزبوونەوە دەڕوات.
ئاژانسى ڕۆیتەرز، لە زارى دوو سەرچاوەى کەرتى نەوتى عێراقییەوە ئاماژەى بەوەکردووە، هەناردەى نەوت لە مانگى ئابدا گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 340 هەزار بەرمیل، لەکاتێکدا لە مانگى تەمموزدا ملیۆنێک و 350 هەزار بەرمیل بووە.
هاتنی ژمارەیەکی زۆری نەوتهەڵگر
یەکێک لە بەرپرسە عێراقییەکان ڕایگەیاندووە، هاتنى ژمارەیەکى زۆرى کەشتیی نەوتهەڵگر بۆ وێستگەکانى بارکردنى نەوتى خاوى عێراق، هۆکاربووە بۆ بەرزبوونەوەى هەناردەى نەوت لە مانگى ئابدا.
کاریگەریی رەزامەندیی ئێران و داشکاندنەکانی عێراق بۆ کڕیارانی نەوت
بەرپرسە عێراقییەکان پێشبینییەکان کردووە، ڕەزامەندیی ئێران و داشکاندنەکانى عێراق بۆ کڕیاران، هاندەر دەبێت بۆ ئەوەى هەناردەى نەوتى عێراق لە مانگى ئەیلولیشدا لە بەرزبوونەوەدا بێت.
بەرزبوونەوەی هەناردەی نەوت بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا
هاوکات هەناردەى نەوت بۆ بەندەرى جەیهانى تورکیا بەرەو بەرزبوونەوە دەڕوات، بەگوتەى سەلیم ڕکابى، گوتەبێژى وەزارەتى نەوتى عێراق، ڕۆژانە 150 بۆ 180 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەى بەندەرى جەیهان دەکرێت.
عێراق وەک دووەم گەورەترین هەناردەکارى نەوت لە ڕێکخراوى ئۆپێک، زەرەرمەندى یەکەم بوو لە داخستنى گەرووى هوورمز و هەناردەى نەوتەکەى لە ڕێى دەریاوە لە سفر نزیکبووەوە، ئەوەش گورزى گەورەى لە ئابوورییەکەى وەشاند و دووچارى قەیرانى دارایی کرد.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
مانگى ڕابردوو عێراق زیاتر لە 60 ملیۆن بەرمیل نەوتى لە گەرووى هوورمزەوە هەناردە کردووە
هەناردەى نەوتى عێراق لە بەندەرەکانى باشوورەوە گەیشتووەتە 2.1 ملیۆن بەرمیل
کۆمپانیاى نەوتى ناوەند: بەرهەمهێنانمان گەیشتەوە هەمان ئاستى پێش جەنگەکە
2 کاتژمێر پێش ئێستا