هەناردەى نەوتى عێراق لە بەندەرەکانى باشوورەوە گەیشتووەتە 2.1 ملیۆن بەرمیل
رێبوار حەمەوەیس 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- هەناردەى نەوتى عێراق، لە بەندەرەکانى باشوورەوە گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 100 هەزار بەرمیل.
- سەلیم ڕکابى: هەناردەى نەوتى عێراق بۆ بەندەرى جەیهان ڕۆژانە 150 هەزار بەرمیلە.
- سەلیم ڕکابى: کار بۆ ئەوە دەکرێت بگەیەنرێتە 750 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
سەلیم ڕکابى، گوتەبێژى وەزارەتى نەوتى عێراق، ئاشکرایکرد "ئێستا هەناردەى نەوت لەڕێگەى بەندەرەکانى باشوورەوە لە نێوان دوو ملیۆن، بۆ دوو ملیۆن و 100 هەزار بەرمیل نەوتە لە ڕۆژێکدا".
زیاد کردنى سەرچاوەى هەناردەکردن
- سەلیم ڕکابى: 150 هەزار بەرمیل نەوتى دیکە ڕۆژانە لە ڕێگەى بەندەرى جەیهانى تورکیاوە هەناردەى بازاڕەکانى جیهان دەکرێت.
- سەلیم ڕکابى: هەناردەى نەوت بۆ بەندەرى جەیهان، بەردەوام لە زیادبووندایە.
- سەلیم ڕکابى: وەزارەت کار بۆ زیادکردنى تواناى ئەو هێڵە نەوتە دەکات کە بەرەو بەندەرى جەیهان چووە، تاوەکو قەبارەى هەناردەى نەوت بگاتە 750 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا.
- سەلیم ڕکابى: ئێستا حکومەت کار بۆ ڕاکێشانى هێڵێکى نوێ دەکات، بە ئامانجى زیاترکردنى تواناى هەناردەکردن.
ئەوە لە کاتێکدایە، لە سەردانەکەى عەلى زەیدى سەرۆکوەزیرانى عێراق بۆ تورکیا لە 28ـى تەمموز، ڕێککەوتنى هێڵى نەوتى نێوان هەردوو وڵات بۆ ماوەى ساڵێک نوێکرایەوە، بەگوێرەى ڕێککەوتنەکە عێراق بەڵێنى داوە ڕۆژانە 750 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەى تورکیا بکات.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
رێبوار حەمەوەیس
1 کاتژمێر پێش ئێستا