کۆمپانیاى نەوتى ناوەند: بەرهەمهێنانمان گەیشتەوە هەمان ئاستى پێش جەنگەکە
ئارام قەرەداغی 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- کۆمپانیای نەوتی ناوەند ڕایگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی ناوەڕاستی عێراق بە تەواوی گەڕاوەتەوە بۆ دۆخی پێش جەنگ و داخستنی گەرووی هوورمز.
- کۆمپانیا بیانییەکانیش ڕەزامەندییان پیشانداوە بۆ گواستنەوە و هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی وشکانییەوە.
محەممەد یاسین، بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی ناوەند، لە میانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی دیالۆگی بەغداد، ئاشکرای کرد، دۆخی ناسەقامگیری ناوچەکە و داخستنی گەرووی هوورمز کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر کارەکانی ئەوان دروست نەکردووە. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، ئێستا ئاستی بەرهەمهێنان بە ڕێژەی 100% گەیشتووەتەوە ئەو ئاستەی کە بەر لە قەیرانی داخستنی گەرووەکە تۆمار دەکرا.
داواکارى لە کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان
- محەممەد یاسین: زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان کردووە.
- محەممەد یاسین: داوای زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانیان لە کۆمپانیاکان کردووە.
- محەممەد یاسین: کۆمپانیاکان بەدەم داواکارییەکەوە هاتوون.
- محەممەد یاسین: ئێستا نەوتی خاو ئامادەیە بۆ بارکردن و هەناردەکردن لەڕێگەی وشکانییەوە.
- کۆمپانیا بیانییەکان بە فەرمی ڕەزامەندییان دەربڕیوە بۆ لە ئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتی گواستنەوەی نەوتەکە لە ڕێگە وشکانییەکانەوە، وەک چارەسەرێکی ستراتیژی بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگە دەریاییەکان.
کۆمپانیای نەوتی ناوەند، یەکێکە لە چوار کۆمپانیا سەرەکییەکەى سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراق و بەرپرسە لە بەڕێوەبردن، گەڕان، و پەرەپێدانی کێڵگە نەوتی و گازییەکان لە پارێزگاکانی ناوەڕاستی عێراق وەک بەغداد، دیالە، واست، بابل، کەربەلا، نەجەف و ئەنبار.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
ئارام قەرەداغی
2 کاتژمێر پێش ئێستا