مانگى ڕابردوو عێراق زیاتر لە 60 ملیۆن بەرمیل نەوتى لە گەرووى هوورمزەوە هەناردە کردووە
پووختەی هەواڵەکە:
- سەلیم ڕکابى: مانگى ڕابردوو هەناردەى ڕۆژانەى عێراق 2 تاوەکو 2.2 ملیۆن بەرمیل بووە
- کۆمپانیاى نەوتى باکوور: هەرێمى کوردستان ڕۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوتى لە مانگى ئاب هەناردە کردووە
گوتەبێژى وەزارەتى نەوتى عێراق ڕایگەیاند، لە مانگى ئابدا ڕۆژانە عێراق 2 تاوەکو 2.2 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە و بە تێکرا لەمانگەکەدا زیاتر لە 60 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەکراوە.
بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە دەریا و بەندەری جەیهانی تورکیاوە
- هەناردەی ڕۆژانە لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاشەوە ڕۆژانە لە نێوان 150 بۆ 180 هەزار بەرمیل بووە.
- هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان لە کۆتایی ئەم مانگەدا رۆژانە نزیکەى 115 هەزار بەرمیل بووە.
- هەناردەى کێڵگە نەوتییەکانى هەرێمى کوردستان بە تێکڕا لەمانگى ئاب کەمتر بووە لە 100 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
وەزارەتى نەوتى عێراق ئەوە دووپاتدەکاتەوە، مانگى ڕابردوو هەناردەى ڕۆژانەى عێراق لە گەرووى هوورمزەوە دوو تاوەکو دوو ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل بووە، بەرپرسێکى کۆمپانیاى نەوتى باکووریش دەڵێت تێکڕاى ڕۆژانەى هەناردەى کێڵگە نەوتییەکانى هەرێمى کوردستان کەمتر لە 100 هەزار بەرمیل بووە.
لێدوانی گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر بڕی هەناردەی نەوت
سەلیم ڕکابى، گوتەبێژى وەزارەتى نەوتى عێراق ڕایگەیاند، هەناردەی نەوتی خاوی عێراق لە ڕێگەی بەندەرەکانی دەریای باشوورەوە لە نێوان دوو ملیۆن بۆ دوو ملیۆن دوو سەد هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە و لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاشەوە ڕۆژانە لە نێوان 150 بۆ 180 هەزار بەرمیل هەناردەکراوە.
زانیاری کەناڵ8 لەسەر هەناردەی نەوتی کۆمپانیای نەوتی باکوور
هاوکات، کەناڵ8 زانیارى لە بەرپرسێکى کۆمپانیاى نەوتى باکوور وەرگرت، کە هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان لە کۆتایی ئەم مانگەدا رۆژانە نزیکەى 115 هەزار بەرمیل بووە و نەوتى کێڵگەکانى کەرکوک رۆژانە 50 هەزار بەرمیل بووە و بە تێکڕا 165 هەزار بەرمیل لە کۆتا رۆژى مانگى ئاب هەناردە کراوە.
ئەوەشى ئاشکرا کرد، هەناردەى کێڵگە نەوتییەکانى هەرێمى کوردستان بە تێکڕا لەمانگى ئاب کەمتر بووە لە 100 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
ئامانجی وەزارەتی نەوت لەسەر هەناردەی کڵێگەکانی هەرێمی کوردستان
ئەوەشى دووپاتکردەوە، ئامانجى وەزارەتى نەوتى عێراق ئەوەیە لە مانگى ئەیلول هەناردەى کێڵگە نەوتییەکانى هەرێمى کوردستان بگاتە 200 هەزار بەرمیلى ڕۆژانە لە مانگى ئەیلول و هەناردەى نەوتى کەرکووک پاش گەیشتى نەوتى بەسرە زیاد بکات.
ئەمە لەکاتێکدایە، عێراق ڕووبەرووى کورتهێنانى دارایی بووەتەوە لە هەشت مانگى ڕابردووداو چاوەڕوان دەکرێت پاش زیادکردنى هەناردەى نەوت لە مانگى هەشت، دۆخى دارایی عێراق سەقامگیر ببێت.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
هەناردەى نەوتى عێراق لە بەندەرەکانى باشوورەوە گەیشتووەتە 2.1 ملیۆن بەرمیل
کۆمپانیاى نەوتى ناوەند: بەرهەمهێنانمان گەیشتەوە هەمان ئاستى پێش جەنگەکە
بەمۆدێلێکی نوێی ئابووری لەکۆمپانیاکانی پاڵاوتن 15 ملیار دۆلار بودجە بۆ عێراق دابیندەکرێت
عێراق وردەکاریی پڕۆژەی بۆری نەوتی بەسرە بۆ بانیاس تاوتوێ دەکات
1 کاتژمێر پێش ئێستا