لە عێراق 3.5 ملیۆن منداڵ وەک هەژار تۆمارکراون

رێبوار حەمەوەیس 1 کاتژمێر پێش ئێستا
لە عێراق 2.2 ملیۆن خوێندکار هاوکاریى مانگانە لە تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی وەردەگرن.
لە عێراق 2.2 ملیۆن خوێندکار هاوکاریى مانگانە لە تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی وەردەگرن.

پووختەی هەواڵەکە:

  • لە عێراق 2.2 ملیۆن خوێندکار هاوکاریى مانگانە وەردەگرن.
  • لە عێراق 19 ملیۆن کەس تەمەنیان لەخوار 18 ساڵەوەیە.

بەگوێرەى ڕووپێوییەک، لە کۆى 19 ملیۆن کەسى خوار تەمەن 18 ساڵ لە عێراق، سێ ملیۆن و 500 هەزار کەسیان هەژارن و لە پرۆگرامى تۆڕى پاراستن تۆمارکراون، نزیکەى دوو ملیۆن و 200 هەزار خوێندکاریش هاوکاریى مانگانە وەردەگرن.



 لێدوانی سەرۆکی دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی عێراق

  • بەگوێرەى دوایین سەرژمێرى، ژمارەى دانیشتووانى عێراق 46 ملیۆن و 118 کەسە.
  • ژمارەى ئەوانەى تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوەیە بە 19 ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت.
  • لە داتابەیسى ئێستاى پاراستنى کۆمەڵایەتى، حەوت ملیۆن سوودمەند تۆمارکراون، کە سێ ملیۆن و 500 هەزار کەسیان لەخوار 18 ساڵەوەن.


ئەحمەد خەڵەف موسەوى، سەرۆکى دەستەى پاراستنى کۆمەڵایەتى، لە وەزارەتى کاروکاروبارى کۆمەڵایەتیی عێراق، ڕایگەیاند، بەگوێرەى دوایین سەرژمێرى، ژمارەى دانیشتووانى عێراق 46 ملیۆن و 118 کەسە، ژمارەى ئەوانەى تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوەیە بە 19 ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت.

گوتیشى، لە داتابەیسى ئێستاى پاراستنى کۆمەڵایەتى، حەوت ملیۆن سوودمەند تۆمارکراون، کە سێ ملیۆن و 500 هەزار کەسیان لەخوار 18 ساڵەوەن.

ژمارەی منداڵانەی هاوکاریی دارایی وەردەگرن


سەرۆکى دەستەى پاراستنى کۆمەڵایەتى، ئاماژەى بەوەشکرد، نزیکەى دوو ملیۆن و 200 هەزار خوێندکار لە توێژە تۆمارکراوەکان لە داتابەیسى پاراستنى کۆمەڵایەتى، مانگانە هاوکاریی دارایی وەردەگرن، جگە لە سوودمەندبوونى مانگانە لە سەبەتەیەکى زیادەى خۆراک کە شیر و خۆراکى تایبەت لەخۆدەگرێت.

پێوانەکانی هەژاریی منداڵان لە عێراقدا


ئاشکراشیکرد، لیژنەى تایبەتمەند چەندین کۆبوونەوەى کردووە بۆ ئامادەکردنى ئەنجامەکانى تایبەت بە پێوانەى هەژاریى منداڵان، کە پێوەرەکانى بێبەشبوون لە خوێندن، وازهێنان لە خوێندن، نیشتەجێبوون، کۆبوونى خۆراک، تەندروستى و پاراستنى کۆمەڵایەتی دەگرێتەوە.

گوتیشى، ئەنجامەکانى سەرژمێرى، پەیوەست بە زیاتر لە 19 ملیۆن کەسى خوار تەمەن 18 ساڵ، لە چەند مانگى داهاتوودا بڵاودەکرێتەوە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

پلاندانان: ڕێژەی هەژاری و بێکاری لە عێراق دابەزیوە

وەزارەتی پلاندانان: ڕێژەی هەژاری لە عێراق بۆ 17% و بێکاری بۆ 13% دابەزیوە

رێبوار حەمەوەیس

1 کاتژمێر پێش ئێستا