هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کارەبا ڕاگەیێنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە

دانیار فاروق 1 کاتژمێر پێش ئێستا
لۆگۆی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان
لۆگۆی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان

پووختەى هەواڵەکە

  • لە کاتژمێر 12ـی ئەمشەوەوە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ دانەغاز دەستدەکات بە قۆناغی دووەمی چاکسازییەکەی.
  • سامانە سروشتییەکان و کارەبا: هەناردەی غاز لە 520 ملیۆن پێ سێجا بۆ 260 ملیۆن پێ سێجا کەم دەکات.
  • سامانە سروشتییەکان و کارەبا: بڕی هەزار و 70 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا کەم دەکات.
  • سامانە سروشتییەکان و کارەبا: هەوڵ دەدەین کەمترین کاریگەریی لەسەر کاتەکانی پێدانی کارەبا هەبێت.
  • سامانە سروشتییەکان و کارەبا: ئەم کەمبوونەوەیە  کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی غازی شلی ماڵان ناکات.

زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8، هەردوو وەزارەتى سامانە سروشتییەکان و کارەباى هەرێمى کوردستان، کاتژمێر 12ـی ئەم شەو بۆ ماوەی چوار ڕۆژ، کۆمپانیای داناگاز دەست بە قۆناغی دووەمی چاکسازییەکەی دەکات و هەناردەی غاز لە 520 ملیۆن پێ سێجا بۆ 260 ملیۆن پێ سێجا کەم دەکات، بەمەش بڕی 1070 مێگاوات کارەبا کەم دەکات.


هەوڵەکان بۆ کەمترین کاریگەرى لەسەر پێدانى کارەبا

  • لە ماوەی ئەم چوار ڕۆژەدا، هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان، هەموو هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ  ئەوەی کەمترین کاریگەریی لەسەر کاتەکانی پێدانی کارەبا هەبێت.
  • سامانە سروشتییەکان و کارەبا: هەروەکو پێشتریش ڕامانگەیاندبوو ئەم کەمبوونەوەیە لە ماوەی ئەم چوار ڕۆژەدا کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی غازی شلی ماڵان ناکات.

لە سەرەتاى ئەم مانگەوە، وەزارەتى سامانە سروشتیەکان و کارەباى هەرێمى کوردستان، ڕایانگەیاند، لە ماوەی مانگێكدا لە 2ـى تشرینى یەکەم تاوەکو 2ـى تشرینى دووەم، كۆمپانیای دانا غاز دەست بە پڕۆسەی چاكسازیی لە كێڵگەی كۆرمۆر دەکات، بەمەش چەند كاتژمێرێك ماوەكانی كارەبا كەم دەبێتەوە، بە درێژایی پڕۆسەی چاكسازییەكەی داناغاز. وەزارەتی كارەبا و  وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هەماهەنگ دەبن بۆ ئەوەی پڕۆسەكە كەمترین كاریگەریی لەسەر كاتژمێرەكانی كارەبا هەبێت لەناو پڕۆژەی ڕووناکی.

ساڵانە پڕۆسەی چاكسازیكردن لە كێڵگەی كۆڕمۆر لەم مانگەدا ساز دەدرێت لەبەر ئەوەی پلەكانی گەرما دێتە خوارەوە بۆ و كەمترین كاریگەریی لەسەر كاتەكانی بوونی كارەبا دەبێت. 

لە ڕاگەیێنراوەکەى پێشوویاندا، وەزارەتى کارەباى هەرێمى کوردستان، ئاماژەى بەوەکردبوو، بڕی بەرهەمهێنانی غاز  640 ملیۆن پێ سێجایە لە چاکسازییەکەدا بڕی بەرهەمهێنانی غاز دەبێتە 520 ملیۆن پێ سێجا، ئێستا و لەگەڵ قۆناغى دووەمى چاکسازییەکە بڕەکە دەبێتە 260 ملیۆن پێ سێجا، وەک خۆیان بەڵێنیان داوە کاریگەرى ناکاتە سەر غازى ماڵان.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

کەمکردنەوەی گازی دانەغاز بەرهەمهێنانی کارەبا 1000 مێگاوات دادەبەزێنێت

دانیار فاروق

1 کاتژمێر پێش ئێستا