بەهۆی نۆژەنکردنەوە لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەرهەمهێنان بەڕێژەی 50% کەمدەبێتەوە

کیژان مەحمود 2 کاتژمێر پێش ئێستا
کێڵگەى غازى کۆرمۆر لە چەمچەماڵ
کێڵگەى غازى کۆرمۆر لە چەمچەماڵ

پووختەى هەواڵەکە

  • بەهۆی نۆژەنکردنەوە لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەرهەمهێنان بەڕێژەی 50% کەمدەبێتەوە.
  • نەوت و کانزاکانی سلێمانی: نۆژەنکردنەوەکە نزیکەی 20 ڕۆژ دەخایەنێت.
  • محەممەد حەسیب: کەمبوونەوەی بەرهەمهێنان کاریگەری لەسەر کارەبا و غاز دەبێت.
  • محەممەد حەسیب: سەرەڕای کەمبوونەوەی بەرهەمهێنان بەڵام یەدەگی غازمان هەیە.

محەممەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەنجامدانی کاری نۆژەنکردنەوە لە کێڵگەی غازى کۆرمۆر، لە سبەی هەینی، 2ـى تشرینى یەکەم، بەرهەمهێنان لە کێڵگەکەیان بۆ 50% کەمدەبێتەوە.


کاریگەرییەکانى کەمکردنەوەى بەرهەمهێنان

  • نەوت و کانزاکانی سلێمانی: کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان بەڕێژەی 50%، کاریگەریی لەسەر بەرهەمهێنانی غاز و کارەبا دەبێت، بەڵام دڵنیایی دا یەدەگی غازیان هەیە.
  • کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەوێتە شارەدێی قادرکەرەمی سەر بە شارۆچکەی چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی.
  • بەرهەمهێنان لە کێڵگەکەدا لە ساڵى 2008ـەوە دەستیپێکردووە و کۆمپانیای پێرڵ پترۆلیۆم، کە پشکی پێنج کۆمپانیایە، بەڕێوەی دەبەن.
  • کێڵگەی غازی کۆرمۆر، بە شادەماری وزەی هەرێمی کوردستان دادەنرێت.
  • کێڵگەکە غازی 85%ـى پڕۆژەى ڕووناکى دابین دەکات و سێ جۆر وزە بەرهەمدەهێنێت، ئەوانیش، غازی سروشتی و غازی ماڵان و کۆندێنسێتن.

    ئەم نۆژەنکردنەوەیە لە کاتێکدایە، لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، چەندین جار بەرهەمهێنانی غاز پەکیکەوتووە و بەمەش بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان کەمی دەکرد.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

وەزارەتی کارەبا: گرفتى تەکنیکى لە کێڵگەى کۆرمۆر دروستبووە

کەمکردنەوەی گازی دانەغاز بەرهەمهێنانی کارەبا 1000 مێگاوات دادەبەزێنێت

لەسلێمانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر 100 مێگاواتی تێپەڕاند

کیژان مەحمود

2 کاتژمێر پێش ئێستا