
بەگوێرەی زانیارییەک، کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاندووە بەرهەمهێنانی کارەبا لە ڕێگەی وزەی خۆرەوە گەیشتووەتە 102.847 مێگاوات. ئەم بڕە وزەیە لەلایەن 4 هەزار و 562 هاوبەشەوە بەرهەمدەهێنرێت کە لە بەشی وزە نوێبووەوەکان تۆمارکراون و پڕۆسەکەش لە شارەکەدا ڕوو لە زیادبوونە.
بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی کارەبا لە پڕۆژەی ڕووناکی و ئەو گرفتە بەردەوامانەی لەم دواییانەدا بۆ کارەبای نیشتمانی دروستبوون، هاونیشتمانییان ناچاربوون بۆ دابینکردنی کارەبای بەردەوام ڕوو لە دانانی سیستمی سۆلار بکەن، ئەمەش وایکردووە ژمارەی هاوبەشان بە خێرایی زیاد بکات.
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی لە ڕێگەی بەشی وزە نوێبووەوەکانەوە چاودێری پەرەسەندنی بەکارهێنانی وزەی خۆر دەکات. بەپێی ئامارە فەرمییەکان، ئێستا زیاتر لە 102 مێگاوات کارەبا لە دەرەوەی تۆڕی نیشتمانی و لە ڕێگەی سۆلارەوە بەرهەمدەهێنرێت. ئەم گۆڕانکارییە لە کەرتی کارەبادا دوای ئەوە دێت کە هاونیشتمانییان بۆ دەستکەوتنی وزەی خاوێن و کەمکردنەوەی تێچووی مانگانەی کارەبا، بەکارهێنانی پانێڵەکانی خۆریان وەک جێگرەوەیەکی گونجاو هەڵبژاردووە.
خواست لەسەر وزەی خۆر لە کوردستان زیاد دەکات
لە دهۆک خواست لەسەر سیستەمی سۆلار %50 زیادیکردووە؛ هۆکارەکە گرانیی کارەبایە
وەزیری پەروەردە: 95 قوتابخانە سیستمی سۆلاریان بۆ دانراوە
بانکی رەشید بۆ کڕینی سیستمی سۆلار 30 ملیۆن دینار قەرز دەداتە هاوڵاتییان


