وەزیری پەروەردە: 95 قوتابخانە سیستمی سۆلاریان بۆ دانراوە
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 95 قوتابخانە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، سیستمی سۆلار یاخود وزەی خۆریان بۆدانراوە.
گوتیشی؛ سیستمى بەدەستهێنانى کارەبا لەڕێگەى وزەى خۆرەوە بۆ 25 قوتابخانەی دیکە لە هەولێر دهۆک و هەڵەبجە دادەنرێت و بەوەش کۆی ئەو قوتابخانانەی وزەی خۆر بۆ بەرهەمهێنانى کارەبا بەکاردەهێنن، دەبێت بە 120 قوتابخانە.
وەزیری پەروەردە: پلەبەرزکردنەوە پەیوەستە بە حکومەتی عێراقەوە
لە بارەی گەڕانەوەی پلەبەرزکردنەوە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان گوتی، ئەو پرسە پەیوەستە بە حکومەتی عێراقەوە، چونکە ئەو پرسە لە عێراقیش راگیراوە و وابەستەی یاسای بودجەی سێ ساڵیی عێراقە.
وەزیری پەروەردە گوتیشی، هەرێمی کوردستان پێویستی بە بەشە بودجەیە و دەبێت بۆی دیاری بکرێت و لەو رووەوە هەرێمی کوردستان بتوانێت لەناوخۆی خۆیدا ئەو پرسانە چارەسەر بکات.
28/07/2025