100 دۆلار بە 169 هەزار دینارە

کەناڵ83 کاتژمێر پێش ئێستا
بازاڕى دۆلارەکەى سلێمانى فۆتۆ؛ حەمە سوور
بازاڕى دۆلارەکەى سلێمانى فۆتۆ؛ حەمە سوور

پووختەى هەواڵەکە:

  • ئەمڕۆ شەممە بەهاى دینار بەرامبەر بە دۆلار نزمە.

  • بەهاى 100 دۆلار بەرامبەر دینار 19 هەزار لە نرخى فەرمیى زیاترە.

  • ڕێکارەکانى حکومەتى فیدراڵى کاریگەرییان لەسەر بەرزبوونەوەى بەهاى دینار نەبووە.


لە بازاڕى دراوى هەولێر و سلێمانییەوە زانیارى بە کەناڵ8 درا، کە بەهاى دینار بەرامبەر بە دۆلار بە نزمى مایەوە، لە کاتى کردنەوەى بازاڕ 100 دۆلار 169 هەزار دینارە.


بەهاى ئەمڕۆى دراوەکان:

  • 100 دۆلار بە 169 هەزار دینارە.

  • 100 یۆرۆ بە 189 هەزار و 250 دینارە.

  • 100 پاوەن بە 221 هه‌زار و 250 دینارە.

  • 100 لیره‌ی توركی به‌ 3 هه‌زار و 450 دینارە.

  • 100 هەزار تمەن بە شەش هەزار و 700 دینارە.

ناجێگیرى بەهاى دینار بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان لە کاتێکدایە، لە حەوتى تشرینى یەکەمەوە حکومەتى فیدراڵ گۆڕانکارى لە بەهاکەیدا کرد و بەهاى فەرمیى 100 دۆلارى بە 150 هەزار دینار جێگیر کرد، ڕۆژى هەینى عەلى زەیدی لە دیمانەیەکى تەلەفزیۆنیدا گوتى "هەوڵدەدەین بەهای دۆلار لە 155 هەزار دیناردا جێگیر بکەین".

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

ئەنجوومەنى وەزیران بەهاى دۆلارى گۆڕى؛ 100 دۆلار بۆ 150 هەزار دینارە

سەرۆکوەزیرانی عێراق: سەروەریی تەواو بڕیارە نەک بژاردە

کەناڵ8

Sat Oct 24 2026

Loading related news...