یەکشەممە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق دانیشتنەکانى دەستپێدەکاتەوە

رێبوار حەمەوەیس3 کاتژمێر پێش ئێستا
هۆڵى کۆبوونەوەکانى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق
هۆڵى کۆبوونەوەکانى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق

پووختەى هەواڵەکە

  • ڕۆژى یەکشەممە دانیشتنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق ئەنجام دەدرێت.

  • لە دانیشتنەکە پێشنیازەیاساى پێدانى مۆڵەتى درێژخایەن بە فەرمانبەر دەخرێتە دەنگدانەوە.

  • دەنگ لەسەر پێشنیازە یاساى هەموارى سێیەمى یاساى یەکێتیی مافپەروەران دەدرێت.


ڕۆژى یەکشەممە، 25ـى تشرینى یەکەمى 2026، ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق دانیشتنەکانى دەستپێدەکاتەوە و پێشنیازەیاساى پێدانى مۆڵەتى درێژخایەن بە فەرمانبەران دەنگى لەسەر دەدرێت. بە گوێرەى پێشنیازە یاساکە هەر فەرمانبەرێک خزمەتى کردارى لە دوو ساڵ کەمتر نەبێت دەتوانێت پێنج ساڵ مۆڵەت بکات و مووچەى بنەڕەتییەکەشی وەربگرێت.


کارنامەى دانیشتنى ڕۆژى یەکشەممە:

  • ژمارەیەک پەرلەمانتارى جێگرەوە سوێندى یاسایی دەخۆن.

  • دەنگ لەسەر پێشنیازەیاساى هەموارى سێیەمى یاساى یەکێتیی مافپەروەران دەدرێت.

  • پێشنیازەیاساى پێدانى مۆڵەتى ئاسایی درێژخایەن بە فەرمانبەر دەنگى لەسەر دەدرێت.

ئەوەى فەرمانبەران گرنگە بیزانن

بە گوێرەى ناوەڕۆکى ئەم پێشنیازە یاسایە، وەزیرى تایبەتمەند، یاخود سەرۆکى لایەنى گرێنەدراو بە وەزارەت، یاخود پارێزگار و هەر کەسێکى ڕاسپێردراو دەتوانن مۆڵەتى پێنج ساڵ بدەن بە فەرمانبەر لەسەر میلاکى هەمیشەیی کە خزمەتى کردارى لە دووساڵ کەمتر نەبێت، لەماوەى پێنج ساڵى یەکەمدا تەواوى مووچەى بنەڕەتى وەردەگرێت، لە پێنج ساڵى دووەمدا دەبێتە نیوەى مووچەى بنەڕەتى.

لە ماددەى دووەمى پێشنیازەیاساکەدا هاتووە، هەر فەرمانبەرێک خزمەتى زیاتر لە ساڵێکى هەبێت دەتوانێت مۆڵەتى بێ مووچە بۆ ماوەى شەش مانگ و زیاتر بکات

هەروەها مۆڵەتى وەرگیراو بە گوێرەى بڕگەکانى ئەم یاسایە بۆ خزمەتى خانەنشینى هەژمار دەکرێت دواى لێبڕینى ڕێژەى خانەنشینى لە فەرمانبەرەکە.

هەر لە دانیشتنى ڕۆژى یەکشەممەى ئەنجوومەنى نوێنەران، خوێندنەوەى یەکەم بۆ پڕۆژەیاساى هەموارى یەکەمى ڕکابەرى و ڕێگریی لە قۆرخکارى ژمارە 10ـى ساڵى2010 دەکرێت.

Loading related news...