
10 ڕۆژى دیکە وەرزى دووەمى یاسادانانى ئەنجوومەنی نوێنەران تەواو دەبێت.
هێشتا پڕۆژەیاساى بودجەى 2027 ڕەوانەى ئەنجوومەنی نوێنەران نەکراوە.
بەگوێرەی دەستوور دەتوانرێت تاوەکو 30 ڕۆژ ماوەی کارکردنی وەرزى دووەم درێژبکرێتەوە.
زانیاریى بە کەناڵ8 گەیشت، لەسەروبەندى ئامادەکردنى پرۆژەیاساى بودجەدا، کۆتاییهاتنى وەرزى دووەمى یاسادانانى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق نزیکبووەتەوە، بەڵام دەتوانرێت وەرزەکە درێژبکرێتەوە.
بڕیار بوو لە ناوەڕاستى ئەم مانگەدا ڕەوانەى ئەنجوومەنى نوێنەران بکرێت.
لە هەنگاوێکى چاوەڕواننەکراودا ڕەشنووسى پڕۆژەیاساکە لە ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراقەوە نێردرایەوە بۆ وەزارەتى دارایى.
بۆ هەموارکردنەوە و دابینکردنى تەرخانکراوى داراییە بۆ ئەو وەزارەتانەى زیادکراون.
لە ڕۆژى 31ـى تشرینى یەکەمى 2026 دەستپێدەکات.
ماوەى مانگێک تاوەکو دوو مانگ بەردەوام دەبێت.
بەگوێرەى یاسا بەرکارەکان دەبێت ماوەى وەرزەکە درێژ بکرێتەوە.
بەگوێرەى ماددەى 58ـى دەستوورى عێراق دەکرێت ماوەى وەرزى دووەمى یاسادانان درێژبکرێتەوە بەو مەرجەى زیاتر نەبێت لە 30 ڕۆژ.
ماددەى 57ـیش ڕێگە بە ئەنجوومەنى نوێنەران دەدات ئەو وەرزە درێژ بکاتەوە کە بودجەى تیادا تاوتوێ دەکرێت، بەو جۆرەش ئەگەرى زۆرە ماوەى کارکردنى ئەو وەرزە تاوەکو پەسەندکردنى بودجە درێژ بکرێتەوە.
پەرلەمانتارێک لە دادگاى فیدراڵى تانەی لە دەنگدان بە جێگرانی سەرۆکوەزیران دا
چوارچێوەی هەماهەنگی لیژنەیەکی باڵا بۆ دیاریکردنی یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت



