عێراقچی: هەوڵدەدەین ڕێڕەوێک بۆ تێپەڕبوونی نەوتی عێراق لە هوورمز بکەینەوە

ئارام یوسف8 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە:

  • پێشتر ئێران داواکارى عێراقى بۆ هەناردەى نەوت لە گەرووى هوورمزەوە ڕەتکردبووەوە.

  • عێراق زیانى گەورەى کرد، بەڵام لە مانگەکانى کۆتاییدا هەناردەى نەوت بەرزبووەتەوە.

  • عێراقچى ئاشکراى کردووە لەگەڵ ئەمریکا پێشنیازى ڕێککەوتنیان ئاڵوگۆڕ کردووە.


عەباس عێراقچی، وەزیرى دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، دەزانن بەغداد بەهۆی داخستنی گەرووی هوورمز و هێرشی ئێرانەوە زیانی دارایی زۆری پێگەیشتووە، دەشڵێت، هەوڵی کردنەوەی ڕێڕەوێکی تایبەت بۆ تێپەڕبوونی نەوتی عێراق دەدەن.


عێراقچی لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی عێراقییە:

  • تاران قەبارەی ئەو زیانانە دەزانێت، کە عێراق بەهۆی داخستنی گەرووی هوورمز لێیکەوتووە.

  • لە هەوڵداین بۆ کەمکردنەوەی ئەو زیانانە.

  • زیانی ئابوورییەکانی جەنگ تەنیا بۆ سەر ئێران نەبووە.

  • عێراق و تەواوی وڵاتانی ناوچەکەی گرتووەتەوە، هۆکارەکەش هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بووە.

  • پێشوازی لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکەین.

  • ئەو هەنگاوە بەهۆی خۆڕاگریی گەلی عێراق و ڕۆڵی مقاوەمەی ئیسلامی بووە.

دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لە زارى عێراقچییەوە:

  • دانوستانەکان لەگەڵ واشنتن لە ڕێگەی وڵاتانی نێوەندگیری وەک قەتەڕ و پاکستان بەردەوامە.

  • دەستپێشخەرییەکیان بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ پێشکەشکردووە.

  • بەگوێرەى دەستپێشخەرییەکە، لە ڕۆژی شەشەمدا گەرووی هوورمز دەکرێتەوە.

  • بەڵام دوای ئەوەی ئەمریکا مەرجەکانمان قبوڵ دەکات.

  • ئەمریکا بە مەرجەکانمان ڕازی بووە، بەڵام ئەوانیش چەند مەرجێکیان پێشنیازکردووە.

لە سەرەتاى داخستنى گەرووى هوورمز، عێراق زیانى گەورەى بەهۆى ڕاگرتنى هەناردەى نەوتەوە بەرکەوت، بەڵام لە ڕۆژانى ڕابردوودا وەزیرى نەوت ڕایگەیاند، ئاستى هەناردەى ڕۆژانە گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل، ئەوەش لە گەرووى هوورمز، بەندەرى جەیهان و بانیاس بووە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

مانگى ئەیلول عێراق بەرزترین ئاستى بەرهەمهێنانى نەوتى تۆمارکردووە

ئارام یوسف

Wed Oct 21 2026

Loading related news...