
شەوى ڕابردوو، ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق کۆبوونەوەى ئاسایى هەفتانەى خۆى کرد.
بڕیاریدا هاوردەکردنى بەروبوومى کشتوکاڵی دەستپێبکاتەوە و باجى گومرگیشى لەسەر سیستمەکانى وزەى خۆر لابرد.
زەیدى چەندین داواکارى لە وەزیر و جێگرەکانى هەبووە.
لە سەرەتاى کۆبوونەوەکەدا عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق داواى لە جێگر و وەزیرەکانى کرد بەبۆنەى تەواوکردنى کابینە وەزارییەکەى سوێندى "شەرەف" لەبەردەم گەلى عێراق بخۆن.
پابەندبن بە دەستوور و یاساوە ڕەچاوى بەرژەوەندیى هاوڵاتییان بکەن.
پارێزگاریى لە مافەکانیان بکەن و سامانى گشتیى بپارێزن.
پۆستەکانتان بۆ بەرژەوەندیى تاکە کەسى بەکارمەهێنن.
دەستبەردارى دڵسۆزى بن بۆ حیزب، "قەومییەت و تائیفە" و هۆز.
پابەندبن بە پرەنسیپەکانى کارى پیشەیى حکومى.
وەزارەتى کشتوکاڵ بۆ دەستپێکردنەوەى هاوردەکردنى سەرجەمى بەرووبوومە کشتوکاڵییەکان تاوەکو ڕۆژى 31ـى کانوونى یەکەمى 2026 سەرپشک کرا.
باجى گومرگ لەسەر سیستمەکانى وزەى خۆرى هاوردەکراو بۆ عێراق لابرا.
پرۆژەیاساى ڕێککەوتنى گواستنەوەى دەریایى لە نێوان عێراق و قەتەر و دەنێردرێت بۆ ئەنجوومەنى نوێنەران.
لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕۆژی 15ـی تشرینی یەکەمی 2026، وەزارەتە بەتاڵەکانى کابینەکەى عەلى زەیدى پڕکرانەوە و دەنگیش لەسەر جێگرەکانى درا.
سەرۆککۆمار مەرسومی دەستبەکاربوونی بۆ سێ جێگرەکەی زەیدی و 11 وەزیری نوێ دەرکرد