گرانى نرخى شتومەک و پێداویستى؛ بوەتە مۆتەکەى گیرفانى هاونیشتمانییان

کەناڵ84 کاتژمێر پێش ئێستا

گرانى نرخى شتومەک و پێداویستى؛ بوەتە مۆتەکەى گیرفانى هاونیشتمانییان

00:00/00:00

پووختەى ڕاپۆرتەکە

  • کاریگەرى و لێکەوتەکانى دابەزاندنى بەهاى دینار و گرانبوونى شمەک و خۆراک.

  • لە ناو بازاڕى هەولێر نرخى پێداویستییەکان بەرزبونەتەوە.

  • خاوەنى فرۆشگاکان هۆکارەکەى بۆ بازرگانەکان دەگەڕێننەوە.


لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و دابەزینی نرخى دینار، نرخی شتومەک و پێداویستی هاونیشتیمانیانیش لەبازاڕی هەولێر بەرزبۆتەوە. سەرەڕای دواکەوتنی مووچە و قەیرانی چەندین ساڵە، ئەم گرانبوونی نرخە بۆتە بارگرانێکی دیکە بەسەر شان و گیرفانی هاونیشتیمانیانەوە.


گرانى مۆتەکەى گیرفانى هاونیشتمانییان

  • لە ناو بازاڕی هەولێر، زۆرینەی پێداویستیەکانی ڕۆژانە نرخەکەیان بەرزبۆتەوە.

  • خاوەنی فرۆشگاکان هۆکارەکەی بۆ بازرگانەکان دەگەڕێننەوە.

  • بازرگانەکانیش ئۆباڵی گرانبوونی شتومەک دەخەنە ئەستۆی دابەزینى بەهای دینار.

  • ئەگەرچی حکومەتی فیدڕاڵی ژمارەیەک بڕیاری دەرکردووە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکان.

  • لەوانە هەڵگرتنی باج لەسەر خۆراک.

  • هەڵگرتنی باج لەسەر دەرمان.

  • پێدانی دۆلار بەنرخی پاڵپشتیکراو.

  • ئەم بڕیارانە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ ناکرێن.

نەبوونی سیستمى ئەسیکۆدا لە هەرێمی کوردستان یەکێکە لە گرفتە سەرەکییەکان، چونکە ڕێگرە لەوەی بازرگانانی کورد دۆلار بە نرخی فەرمی لە بانکی ناوەندی وەربگرن، ئەمەش وا دەکات دۆلار لە بازاڕی ڕەش بە گرانی بکڕن و بەو هۆیەوە نرخەکان لەسەر هاونیشتمانیان بەرز ببێتەوە.

ئەگەرچی بەشێکی زۆری ئەو کاڵایانەی لە بازاڕدان پێش بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار هێنراون، بەڵام سەدا 90ـى کاڵا و کەلوپەلی پێداویستی ڕۆژانەی هاونیشتیمانیان نرخەکەیان بەرزبوەتەوە.

لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی بازرگانی هۆشداری داوەتە بازرگانان کە نابێت نرخەکان لەوە زیاتر بەرزبکەنەوە و هەر بازرگانێک یان فرۆشیارێک زیادەڕەوی لە گرانکردنی نرخەکان بکات، سزا دەدرێت.

کەناڵ8

Fri Oct 23 2026

Loading related news...