یەک بەرمیل نەوتى برێنت 114 دۆلارى تێپەڕاند

ئارا ئیبراهیم4 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • نرخى نەوت لە جیهاندا بەڕێژەى 1.12% بەرزبووەوە.

  • یەک بەرمیل نەوتى برێنت 114.3 دۆلارە.

  • یەک بەرمیل نەوتى تەکساس 100.7 دۆلارە.

  • ڕۆیتەرز: شەڕى حووسیەکانى یەمەن و سعودیە نرخى نەوتى بەرزکردووەتەوە.


ئاژانسى رۆیتەرز بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی هێرشەکانی حووسییەکان بۆ سەر سعوودیە، ترسی پەککەوتنی زیاتر لە پڕۆسەی دابینکردنی وزە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لێکەوتەوە، نرخى نەوتى برێنت نزیک بووەتەوە و نزیکە لە115 دۆلار.


نرخى نەوت لە بۆڕسەى جیهان

  • یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە 1.12% بەرزبووەوە.

  • نرخى یەک بەرمیل بە 114 دۆلار و 29 سەنت، مامەڵەى پێوەدەکرێت.

  • یەک بەرمیل نەوتی ڕۆژئاوای تەکساس لە 1.29% بەرزبوونەوەى تۆمارکرد.

  • گەیشتووەتە 100 دۆلار و 76 سەنت.

پسپۆڕان و شیکەرەوان نیگەرانن لەم بەرزبوونەوەیە

شیکەرەوانی ئابووری لە دامەزراوەی ئاى ئێن جى (ING) لە یاداشتێکدا ڕایانگەیاند: "ترسی بازاڕەکان لە نوێبوونەوەی گرژییەکان لە ناوچەی کەنداو ڕووی لە زیادبوون کردووە؛ ئەمەش سیناریۆیەکە پێدەچێت ببێتە مەترسی بۆ سەر ڕەوتی هەناردەکردنی نەوت، کە تاوەکو ئێستا بە شێوەیەکی بەرچاو جێگیر بووە."

شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان حووسییەکان و هاوپەیمانی عەرەبی بە ڕابەرایەتی سعوودیە کە پاڵپشتی لە حکومەتی یەمەنی دانپێدانراوی نێودەوڵەتی دەکات چڕتر بووەتەوە، بە تایبەت لەو کاتەوەی حووسییەکان بەرەو گەرووی بابولمەندەب پێشڕەوییان کردووە.

هاوکات، لە لیبیا، هێڵی بۆری گواستنەوەی نەوت لە هەردوو کێڵگەکانى حەمادە و تەهارەوە بۆ بەندەری زاوینە درێژ دەبێتەوە داخرا، ئەمەش بووە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنان لە هەردوو کێڵگەکەدا، وەک ئەوەی سەرۆکی دامەزراوەی نیشتمانیی نەوتی لیبیا ڕۆژی پێنجشەممە بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکرای کردووە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

نرخى نەوت دابەزى بەڵام یەک بەرمیل بە 103 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت

Loading related news...