غاز هەرزان دەبێت

کیژان مەحمود4 کاتژمێر پێش ئێستا
بەنزینخانەیەک لە سلێمانى فۆتۆ؛ حەمە سوور    ئەرشیف
بەنزینخانەیەک لە سلێمانى فۆتۆ؛ حەمە سوور ئەرشیف

پووختەى هەواڵەکە:

  • نرخى غازى بارزگانى لە بەنزینخانەکان دادەبەزێت.

  • هەر لیترێک غاز 175 دینارى لێدەبێتەوە.

  • غاز لە کێڵگەى کۆرمۆر بەرهەم دەهێنرێت.


لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانییەوە زانیاری بە کەناڵ8 درا، لە سبەیەوە نرخی لیترێک غازی بازرگانی لە بەنزینخانەکان دەبێتە 500 دینار کە لە ئێستادا بە 575 تاوەکو 675 دینارە.


زانیارییەکان لەو بارەیەوە:

  • هۆکاری هەرزانکردنی نرخی غاز، پەیوەندی بەوەوە هەیە لە سەرچاوەکەیەوە کە کۆرمۆرە، هەرزان بووە.

  • بە جۆرێک تۆنێک غاز بووە بە 900 هەزار دینار و بەهۆی ئەم هەنگاوەوە غازی سیتییەکانیش دادەبەزێت.

کێڵگەی غازی کۆرمۆر

هەرزانبوونەکە دواى چەند ڕۆژێک لە پرۆسەى نۆژەنکردنەوە لە کێڵگەی غازى کۆرمۆر دێت کە بەو هۆیەوە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک، بەرهەمهێنان بەڕێژەی 50% کەمبووەوە.

کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەوێتە شارەدێی قادرکەرەمی سەر بە شارۆچکەی چەمچەماڵ، بە شادەماری وزەی هەرێمی کوردستان دادەنرێت.

بەرهەمهێنان لە کێڵگەکەدا لە ساڵى 2008ـەوە دەستیپێکردووە و کۆمپانیای پێرڵ پترۆلیۆم، کە پشکی پێنج کۆمپانیایە، بەڕێوەی دەبەن.

کێڵگەکە غازی 85%ـى پڕۆژەى ڕووناکى دابین دەکات و سێ جۆر وزە بەرهەمدەهێنێت، ئەوانیش، غازی سروشتی و غازی ماڵان و کۆندێنسێتن.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

ئایا غازى ماڵان کەم دەبێتەوە؟ لایەنى پەیوەندیدار وەڵام دەداتەوە

بەهۆی نۆژەنکردنەوە لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەرهەمهێنان بەڕێژەی 50% کەمدەبێتەوە

Loading related news...