هاوردەکردنى ئۆتۆمبێلى مۆدێلى 2024 قەدەغە دەکرێت

ئارام قەرەداغی3 کاتژمێر پێش ئێستا
شەقامى بازنەیى مەلیک مەحموود فۆتۆ؛ حەمە سوور
شەقامى بازنەیى مەلیک مەحموود فۆتۆ؛ حەمە سوور

پووختەى هەواڵەکە:

  • تەنیا ڕێگە بە هاوردەکردنى سێ مۆدێلى نوێ دەدرێت.

  • زۆرینەى ئۆتۆمبێلى سەر شەقامەکانى هەرێمى کوردستان تازەن.

  • لەم ساڵانەى دوایدا هاوردەى ئۆتۆمبێلى چینى زۆر بووە.


زانیاریى بە کەناڵ8 گەیشت، کە لە هەفتەى داهاتووەوە هاوردەکردنى ئۆتۆمبێلى مۆدێلى ساڵى 2024 قەدەغە دەکرێت و لە یەکى تشرینى دووەمەوە ڕێگە بە هاوردەى ئۆتۆمبێلى ساڵانى دواتر دەدرێت.


ڕێنماییەکى پێشترى وەزارەتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان:

  • بڕیار بوو لە یەکى ئەیلوولەوە ڕێگە بە هاوردەکردنى ئۆتۆمبێلى مۆدێل 2024 نەدرێت.

  • بەهۆى بارودۆخى ئاڵۆزى ناوچەکە و ڕاوەستانى جووڵەى بازرگانی، بڕیاردرا هاوردەکردنى ئەو مۆدێلەى ئۆتۆمبێل تاوەکو یەکى تشرینى دووەم درێژ کرایەوە.

  • لە یەکى تشرینى دووەمەوە تەنیا ڕێگە بە هاوردەکردنى ئۆتۆمبێلى مۆدێلى 2025، 2026، 2027 دەدرێت.

ساڵانە کۆمپانیاکانى بوارى بەرهەمهێنانى ئۆتۆمبێل لە نیوەى دووەمى هەر ساڵێک، دەست بە بەرهەمهێنانى ئۆتۆمبێلى مۆدێلى ساڵى داهاتوو دەکەن، چەند مانگێکیشە ئۆتۆمبێلى مۆدێلى ساڵى 2027 لە بازاڕەکاندایە.

Loading related news...