
لە دەستپێکى دیدارى گوڵەخانە محەممەد حاجی مەحموود لەبارەى چەند پرسێکەوە هۆشدارى دا.
محەممەد حاجی مەحموود جارێکى دیکەى ڕەخنەى لە ئەمریکا گرت.
لەبارەى بودجە و دەستوورەوە ترسى خۆى لە بەغداد نیشاندا.
کەمکردنەوەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا پێویستی بە هەوڵی جددی هەیە.
بۆ چارەسەرکردنی دەبێت حکومەت هەنگاوی بۆ بنێت.
ڕۆژ بە ڕۆژ هەوڵی بچووککردنەوە و کەمکردنەوە و وشککردنی سەرچاوەکانی هەرێمی کوردستان دەدرێت.
کورد دوو ڕێگەی هەیە، ڕێگەی یەکەم پشتبەستنی هەرێمی کوردستانە بە سەرچاوەکانی خۆی، ڕێگەی دووەمیشیان پشتبەستنە بە بەغداد.
دەبێت هەموو ڕۆژێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بین، لیست ڕادەستبکەین.
ئەگەر حکومەت پشت بەخۆی ببەستێت، ئەوا تەنیا بە کەرتی کشتوکاڵ، هەرێمی کوردستان دەتوانێت خۆبژێوی بکات.
دۆخی ئابووریی هەرێمی کوردستان بەرەو خراپتر دەڕوات.
هیوادارم هەوڵەکان بۆ بەرەو باشتربوونی بێت.
لە درێژەى وتارەکەیدا محەممەد حاجی مەحموود باسى لە پرسى کاراکردنەوەى پەرلەمان کرد و گوتى "بۆ زیاتر لە دوو ساڵە پەرلەمان کارا نەکراوە؟ خۆ کورد هێندەى ئێران و ئەمریکا کێشەی نییە ئەی بۆ پەرلەمان کارا نەکراوەتەوە؟، لەکاتێکدا دەیتوانی بەو دوو ساڵە چەندین یاسای کاریگەر دەربکات و چەندین یاسای دیکە هەڵبوەشێنێتەوە".
محەممەد حاجی مەحموود:
هیچ جیاوازییەک نییە کە نەتوانرێت کاری لەسەر بکرێت و ببێتە هۆکار بۆ ئەوەی دوو ساڵ پەرلەمان پەکبخرێت.
ئێستا هەوڵی دەستکاریکردنی دەستوور دەدرێت، دەستکاریکردنی دژی خەڵکی کوردستانە.
پێویستە لای هەرێمی کوردستان، ئەو دەستکاریکردنە هێڵی سوور بێت.
دەستکاریکردنی دەستوور زیان بە هەرێمی کوردستان دەگەیێنێت.
هیوادارم لەو پرسە کورد یەکگرتوو بێت و دژی ئەو هەنگاوە بن.
پێکەوە کارکردنی گەلان کارێکی باشە، بەڵام باوەڕ ناکەم هیچ کەسێک برای کورد بێت.
برایەتی لەنێوان کورد و گەلانی دیکە ئاسان نییە.
برا، براکەی خۆی ئەنفال ناکات.
دەبێت مامەڵەی کورد لەگەڵ وڵاتان لەسەر وشەی "پێکەوەژیان" پەیڕەوبکرێت نەوەک "برایەتی".
ئەگەر بە وشەی برایەتی بێت، کورد برا بچووکی عەرەبە.
کورد موسڵمانە و بۆ ئیسلام قوربانی زۆریداوە.
یەکجار قودس ئازادکراوە، کە ئەویش لەسەر دەستی سەڵاحەدینی ئەیوبی بوو کە کورد بووە و ئەو سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.
تاوەکو ئێستا هیچ کوردێک پێشنیازی دامەزراندنی ئەنجوومەنی فیدراڵی نەکردووە تاوەکو کاری لەسەر بکرێت.
لەکاتێکدا ئەو ئەنجوومەنە باڵانسی هێز ڕادەگرێت.
محەممەد حاجی مەحموود یەکێکە لەو سیاسییانە ڕاشکاوانە ڕەخنە لە سیاسەتى ئەمریکا لەناوچەکە دەگرێت، لە دیدارى گوڵەخانە جارێکى دیکەبە ڕاشکاوانە لەو بارەیەوە قسەى کرد.
لە ناوچەکە هەمووی خۆی بۆ شەڕ ئامادەکردووە.
بەڵام کورد توانیویەتی ژیرانە خۆی لە شەڕەکە بپارێزێت.
شەڕێک کە هی کورد نەبێت، دەبێت خۆمانی لێبپارێزین.
پێویستە کورد هەنگاوی خۆی ڕێکبخاتەوە.
کورد پێویستی بە یەک بۆچوون و یەکگرتوویی هەیە.
دەبێت کورد تەنیا پشتیبە خوا و شاخەکان ببەستێت.
لە ڕۆژئاوای کوردستان کورد زیاتر لە 20 هەزار شەهیدی داوە.
بەتێکۆشانی خۆیان سەلماندنیان کورد لە سووریا هەیە و شەڕی داعشیان کرد.
کە ئەمریکا و هاوپەیمانان پێویستییان پێی نەما، پشتیانتێکردن و قوربانییەکانیان سفر کردەوە.
لەبارەى پرۆسەى ئاشتى لە تورکیا، محەممەد حاجی مەحموود هیوایخواست دیموکراتی پێ بگەڕێتەوە بەشێکی بەر کورد بکەوێت، بەڵام وەکخۆی
گوتى "باوەڕم بەو دیموکراتییە نییە".
هێمن هەورامى: با پارتى و یەکێتى ڕێککەوتنێکى 10 ساڵە بکەن و بەبێ هەڵبژاردن حوکمڕانى بکەن

