بکوژی دوو براکە هەڕەشە لە بنەماڵەی کوژراوەکانی ئاکرێ دەکات

کەناڵ83 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە:

  • تۆمەتبارى کوشتنى دوو براکەى ئاکرێ دەستگیرنەکراوە.

  • شەوى ڕابردوو بە چەک ڕووبەڕووى هێزە ئەمنییەکان بووەوە.

  • سێ ڕۆژ لەمەوبەر دوو براى کوشت کە خاڵۆزاى بوون.


لە تازەترین پێشهاتدا بەیانیى ئەمڕۆ زانیاریى بە پەیامنێرانى کەناڵ8 گەیشت، کە تۆمەتبار بە کوشتنى دوو براکەى ئاکرێ هەڕەشەى کوشتنى چەند کەسێکى دیکەى کردووە.


زانیارییە تازەکان لەو بارەیەوە:

  • بكوژ پەیوەندی بە دایكییەوە كردووە هەڕەشەى کوشتنى چەند کەسێکى دیکەى کردووە.

  • لە ئێستادا ماڵی كوژراوەكان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەپارێزرێت.

  • هێزى ئەمنى، کەسوکارەکەى و پیاوماقوڵانى ئاکرێ هەوڵدەدەن تۆمەتبارەکە ڕازى بکەن خۆى ڕادەست بکات.

  • چاوەڕوان دەکرێت بکوژەکە خۆى ڕادەست بکات یان دەستگیر بکرێت.

  • هێزە ئەمنییەکان بە دواى تۆمەتبارەکەوەن و شوێنى خۆى دەگۆڕێت.

ئەمە دواى ئەوە دێت، شەوی ڕابردوو لە ئاکرێ شەڕێکی قورس لەنێوان هێزەکانی ئاسایش و تۆمەتبارەکەدا ڕوویدا، جارێکى دیکە لە دەستى هێزە ئەمنییەکان ڕایکرد.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

تۆمەتباری کوشتنی دوو براکەی ئاکرێ ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بووەوە

کەناڵ8 وردەکارى کوژرانى دوو براکەى ئاکرێ ئاشکرا دەکات

کەناڵ8

Sat Oct 24 2026

Loading related news...