
جەنگى ئێران کاریگەرى لەسەر هەناردەى نەوتى عێراق هەبووە.
سەرەڕاى دۆخى جەنگ لە چەند ڕێڕەوێکەوە عێراق بەردەوام بووە لە هەناردەى نەوت.
90%ـى داهاتى عێراق لە فرۆشتنى نەوتەوە سەرچاوە دەگرێت.
کۆمپانیای سۆمۆ داتای هەناردەی نەوتی عێراق و پارەی بەدەستهاتووی فرۆشتنی نەوتی خاوی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە نۆ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 500 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە کراوە، نەوتی ڕادەستکراوی هەرێمی کوردستانیش زیاتر لە 25 ملیۆن بەرمیل بووە.
نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی کانوونی دووەمەوە تاوەکو تشرینی یەکەم، 533 ملیۆن و 459 هەزار و 327 بەرمیل بووە.
داهاتی نەوتی فرۆشراوی عێراق لەو ماوەیەدا، 37 ملیار و 388 ملیۆن و 384 هەزار و 828 دۆلار بووە.
33 ملیار و 511 ملیۆن و 194 هەزار و 387 دۆلار خراوەتەسەر هەژماری بانکی ناوەندیی عێراق.
هەرێمی کوردستان بڕی 25 ملیۆن و 95 هەزار و 454 بەرمیلی ڕادەستکردووە
تێکڕای ڕۆژانە دەکاتە 93 هەزار بەرمیل.
بەگوێرەى ئاماری سۆمۆ، کۆمپانیای نەوتی باکوور، لەو نۆ مانگەدا 50 ملیۆن و 757 هەزار و 644 بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، بە تێکڕای ڕۆژانەی 188 هەزار بەرمیل.
مانگى ئەیلول عێراق بەرزترین ئاستى بەرهەمهێنانى نەوتى تۆمارکردووە




