بانکی رەشید بۆ کڕینی سیستمی سۆلار 30 ملیۆن دینار قەرز دەداتە هاوڵاتییان

بۆ پشتیووانییە لە پرۆژەکانی وزەی پاک و نوێبووە
بۆ پشتیووانییە لە پرۆژەکانی وزەی پاک و نوێبووە

بانکى رەشید، قەرزێکى بۆ کڕینى سیستمى سۆلار لەلایەن هاوڵاتییان و فەرمانبەرانەوە راگەیاند، قەرزەکەش بانکى ناوەندی دابینى دەکات و بڕەکەى دەگاتە 30 ملیۆن دینار.

بانکی رەشید لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، ئەو دەستپێشخەرییە بۆ پشتیووانییە لە پرۆژەکانی وزەی پاک و نوێبووەوە، هەروەها لەگەڵ ئاڕاستەی دەوڵەتدا دێتەوە بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە سەرچاوەکانی وزە باوەکان و گەشەپێدانی ژینگە و ئابووریی وڵات.

بانکی رەشید ئاماژەی بەوەکردووە، بڕی قەرزەکە دەگاتە 30 ملیۆن دینار و لەکاتی وەرگرتنەوەی بەبڕی 3٪ سوودی دەخرێتەسەر.

بانکەکە روونیشیکردووەتەوە، ئەو کەسانەی دەیانەوێت سوودمەندبن لەو دەرفەتە، دەتوانن لە رێگەی پلاتفۆڕمی ئورەوە داواکاری پێشکەش بکەن.