بۆ دابەزاندنی نرخەکان؛ یەدەگە ستراتیجییەکانی نەوت دەخرێنە بازاڕەوە
شێوە عومەر 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەی هەواڵەکە
- ئاژانسی وزە: 325 ملیۆن بەرمیل نەوت لە یەدەگە ستراتیجییەکان تاوەکو ئێستا خراوەتە بازاڕەوە
- بۆ دابەزاندنی نرخی سووتەمەنی گرووپی حەوت 100 ملیۆن بەرمیل گاز و نەوت دەخاتە بازاڕەوە
وڵاتانی گرووپی حەوت کە پێکهاتوون لە ئەمریکا، فەرەنسا، کەنەدا، بەریتانیا، ژاپۆن، ئەڵمانیا و ئیتاڵیا ، ڕێککەوتوون هیچ سنووردارکردنێک یان قەدەغەیەک لەسەر هەناردەکردنی نەوت لەنێوان وڵاتانی گرووپی حەوتدا نەبێت، بۆ ئەوەی نرخەکەی هەرزانبێت.
شەڕەکە دژ بە گرانی نرخی نەوتە
- گرووپی حەوت ، ڕوونیان نەکردووەتەوە ئایا 100 ملیۆن بەرمیلەکە لەسەروو ئەو 75 ملیۆن بەرمیل نەوتەیە کە لە ڕێککەوتنەکەی مانگی ئازاردا ماوە یاخود نا.
- ڕاگەیەندراوەکەی گرووپی حەوت دوای ئەوە هات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ نزمکردنەوەی نرخی سووتەمەنی، هەڕەشەی لە وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا کرد.
- ترەمپ: ئەگەر بێتوو یەدەگەکانیان بەکارنەهێنن، ئەوا هاوردەکردن بۆ ئەو وڵاتانە قەدەغە دەکات.
- یەکێتیی ئەورووپا هەنگاوەکەی ترەمپی بە "بیرۆکەیەکی خراپ" وەسفکرد.
مۆتەکەی جەنگی ئێران
جەنگی ئەمریکا لەگەڵ ئێران و داخستنی گەرووی هوورمز، نرخی سووتەمەنی لە زۆرینەی وڵاتانی جیهاندا بەرزکردووەتەوە، ئەمەش بووەتە ئاڵنگارییەک لەبەردەم سەرۆکی ئەمریکادا، بەوپێیەی تێچووی بەرزی سووتەمەنی، بووەتە بابەتێکی سەرەکی بەر لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی سەرۆکایتی لە مانگی داهاتوودا.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران نرخی نەوتی گەیاندە 100 دۆلار
هێرشەکانی ئەمریکا و وەڵامەکانی ئێران نرخی نەوتیان بەرزکردەوە
شێوە عومەر
1 کاتژمێر پێش ئێستا