ئایا غازى ماڵان کەم دەبێتەوە؟ لایەنى پەیوەندیدار وەڵام دەداتەوە
کیژان مەحمود 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ ماوەی مانگێک کەم دەکات
- بەرپرسان دەڵێن مەترسی لەسەر غازی ماڵان نییە و یەدەگی پێویستمان هەیە
- بەرهەمهێنانی غاز لە 640 ملیۆن پێ سێجایەوە بۆ 520 ملیۆن پێ سێجا کەم دەکات
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، کەمبوونەوەی غاز 120 ملیۆن پێ سێجایە، بەڵام دڵنیایى دەدات کە کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی غازی ماڵان نابێت.
یەدەگى غاز هەڵگیراوە
- عومەر عەبدوڵا، سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی غاز لە قایمقامییەتی سلێمانی: دوو مانگ لەمەوبەر ئاگادارکراونەتەوە لە نۆژەنکردنەوە لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر
- عومەر عەبدوڵا: لەو ماوەیەدا یەدەگی تەواوی غازمان هەڵگرتووە و هیچ مەترسییەک لەسەر غازى ماڵان نییە.
پێش ئەم کەمبوونەوەیە، 10 بۆ 12 تانکەر غاز بۆ شاری سلێمانی و دەورووبەری نێردراوە، بەڵام لە ئەمڕۆوە بۆ شەش تانکەر کەمدەبێتەوە و سیانیان بۆ ناو شارى سلێمانییە و سیانەکەى دیکەش بۆ دەرەوەی شار.
لیژنەکانى قایمقامیەتى هۆشدارى داوە لەوەى هەر غازفرۆشێک گرانفرۆشیی بکات، سزای دارایی دەدرێت و هەفتەی پێشوو ملیۆنێک و 250 هەزار دینار پێبژاردن بۆ ئەو کەسانە کراوە کە گرانفرۆشییان کردووە.
زانیاریى زیاتر بۆ تۆ
ڕۆژانە 24 تانکەرى غازى ماڵان لە هەرێمى کوردستان دابین دەکرێت
کیژان مەحمود
1 کاتژمێر پێش ئێستا