وەزیرى نەوت ڕەزامەندى داوە نەوت بۆ باڵەکایەتى و حاجى ئۆمەران بنێرێت

کەناڵ8 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • سەرما و سۆڵە لەناوچەى باڵەکایەتى و حاجى ئۆمەران دەستیپێکردووە.
  • هەر لە ئێستاوە هاونیشتمانییان پێویستییان بە نەوتە.
  • سامانە سروشتییەکان هیچ وادەیەکى بۆ دابەشکردنى نەوت دیارینەکردووە.

چنار دەربەنی پەرلەمانتارى فراکسیۆنى یەکێتى لە ئەنجوومەنى نوێنەران گوتى "ڕەزامەندی یەک ملیۆن لیتر نەوتی سپیم بەدەستهێنا بۆ ناوچە شاخاوییەکان، بەتایبەتی بۆ باڵەکایەتی - چۆمان و حاجی ئۆمەران".


ئەوەى پەرلەمانتارەکەى کردوویەتى:

  • حەوتى ئەم مانگە سەردانى باسم خزەیر وەزیری نەوتى کردووە.
  • داواى بڕى يەك مليۆن لیتر نەوتى سپی بۆ ناوچەى باڵەكايەتى بە نرخى حكومى پاڵپشتيكراو کردووە.
  • ڕەزامەندى وەزيرى وەرگرتووە و كۆمپانياى دابەشكردنى بەرهەمە نەوتيیەكان ڕاسپێردرا بۆ جێبەجێكردنى.
  • چنار دەربەند: بەمزووانە دەگاتە دەستی هاوڵاتییان.

هەرێمى کوردستان پێویستى بە 250 ملیۆن لیتر نەوتى سپى هەیە بۆ یەک ملیۆن و 250 هەزار خێزان کە هەر خێزانێک 200 لیترى پێبدرێت.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

 وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان داتاکانى پەیوەست بە نەوتى سپى بۆ بەغداد ڕەوانەکردووە

کەناڵ8

2 کاتژمێر پێش ئێستا